ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتبار لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو و پێی راگەیاندوون، سەعات ۳۰:٣ خولەکی شەوی ۱۳ لەسەر  ۱٤ /٩ / ٢٠٢٢ بەدەمانچەیەک لەکاتی خەودا ھەستام بەکوشتنی باوکمو پاشان ئاگاداری ھێزە ئەمنییەکانمان کرد کەباوکم کوژراوە.

تۆمەتبار باسی لەوەش کردووە کە ئەو دەمانچەیەی باوکی پێکوشتووە لەگەڵ چەکێکی دیکە لەجۆری کڵاشینکۆڤ پاش ڕوداوەکە بروویەتی لەوەردێک لەگوندەکەی خۆیان شاردوویەتیەوە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لەسەربڕیاری دادوەر ھەردوو چەکەکەش لەلایەن ھێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیرا.

سەبارەت بەھۆکاری کوشتنەکە تۆمەتبارەکە بە پۆلیسی وتووە، لەسەر کێشەی خێزانی پەیوەندیدار بەخێزانەکەی خۆیان کوشتوێتی.

لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو دۆسێی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.