وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە سنوری قەزای ئاکرێ سابیر ئاکرەی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللـەی لێکرا، لە ئەنجامدا بەداخەوە دەستبەجێ لەو شوێنە خۆی گیانی لەدەست دا.

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند بەھۆی روداوەکەوە، ھاوسەر و منداڵێکی ئەو عەقیدە بریندارن، لەئێستادا تیمە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر روداوەکە.

دوابەدوای روداوەکەش پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی سابیر ئاکرەی دەستگیر کراوە.