جووتیاران و کاسبکارانی پێنجوێن: عەلوەی نوێ لە زەرەری جوتیار و کاسبکارانە
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە گردبوونەوەکەدا جوتیاران و کاسبکارانی پێنجوێن ئاماژەیان بەوەکرد، دروستکردنی عەلوەی پێنجوێن قازانجێکی ئەوتۆی نابێت بۆ حکومەت و خەڵکی قەزاکە.
دەشڵێن، رۆژانە نزیکەی ھەزار بارھەڵگر دەچێتە ئەو کەپرانەی ئێستا ھەیە، بەڵام عەلوەی نوێ جێگەی ٥ بارھەڵگر نابێتەوە، ھەروەھا رۆژانە ٢ ھەزار پیکابی بەروبوومی پێنجوێن دابەشدەبن بەسەر کەپرەکان، بەڵام لە عەلوەی نوێدا جێیان نابێتەوە.
ھەروەھا راشیانگەیاند، رۆژانە سەدان کەس لە شارەزوور و سلێمانی دێنە پێنجوێن بۆ کەسابەت، بەڵام عەلوەی نوێ دەرگا بەڕوویاندا دادەخات.
جوتیاران و کاسبکارانی پێنجوێن داواشدەکەن، ئەگەر مەبەست کۆکردنەوەی داھاتە بۆ حکومەت دەتوانرێت کەپرەکانی ئێستا بمێنننەوە و بەپێی یاسا ساڵانە باجیان لێوەربگیرێت.