کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
کوردسات نیوز
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسنووری نەوسوود ژمارەیەک کۆڵبەر لەلایەن ھێزە چەکدارەکانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کۆڵبەرێک بەناوی (ئیسماعیل عەبدی) تەمەن ٣٢ ساڵ، کە خەڵکی جوانڕۆیە گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لەماوەی کەمتر لە دوو مانگدا نزیکەی ١٢ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکان بە تەقەی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.