کچێک لە سەیدسادق تەقە لە دادگا دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
دیاری ڕەفیق، قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کچێک بە چەکی کڵاشینکۆف ھێرشیکردە سەر بینای دادگای سەیدسادق و دەستڕێژی گوللەی کردووە، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
وتیشی، کچەکە بەنیازبووە ھەڵبکوتێتە سەر بینای ئاسایشی سەیدسادق، بەڵام بیناکانی لێ تێکچووە و ھەڵیکوتاوەتە سەر دادگای سەیدسادق و تەقەی لەبیناکە کردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکرد، کچەکە تەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵە و خەڵکی گوندی گەرمەیەرە لە ناحییەی بەرزنجەی سەر بە قەزای سەیدسادق و خوشکی ئەو کوڕەیە کە ھەفتەی رابردوو لە قەرەداغ رووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان بووە و ژمارەیەک پۆلیس و کارمەندی ئاسایشی بریندارکرد و دواتر کوژرا.