لە وەزارەتی پێشمەرگە بڕیار لەسەر پلە بەرزکردنەوە درا
کوردسات نیوز
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لەسەر راسپاردەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم، بەمەبەستی رێکخستنەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگە، پلەی سێ ھەزا و ٩٧٦ کارمەند و پێشمەرگە و پلەدار بەرزکرایەوە.
ھاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە رۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە جیاوازی مووچەکەشیان بۆ خەرجدەکرێت.
لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان و پێشمەرگە و پلەداران دەستیپێکردووەتەوە و ساڵانەش بەبێ دواکەوتن لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلول، پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە لە دوای گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵەکانی ۲٠١٨-٢٠١٩ بڕیارە لەمەودوا پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بەبێ دواکەوتن بەرزبکرێتەوە.