مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەرێزان ئەندامانی دەستەی بەرێوەبردنی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
لە یادی سی ویەک ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستاندا پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین
رێکخراوەکەتان کەلە ساڵی١٩٩١وە لەلایەن خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و چەند کەسانێکی خۆبەخشەوە وەک رێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویست بۆ دڵنیابوون لەدابینکردنی پاراستن و تەندروستی و پەروەردە بۆ ھەموو منداڵێک بەبێ جیاوازی دامەزراوە ، لەماوەی ئەو چەند ساڵەی کارکردنتاندا ھەزاران منداڵ و خێزان بەبێ جیاوازی سوودمەندی پرۆژەکانی ئەم ریکخراوە بوون ، جگە لەوانەش لە رێگەی پرۆژەکانی سەنتەری گەنجان وکازیوەکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکاندا لە ڕاھێنان و فێرکردنی وەرزش و بوارەجیاکانی ھونەردا چەندین گەنج و منداڵی بەھرەمەندی وەک ھونەرمەند پێگەیاندوە ، بە گشتی بەرفراوانی ھاوکاری و کۆمەکە مرۆیی و چالاکیەکانی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە بەشێکی زۆریان دوور لە چاوی میدیا پێشکەشکراون، شایانی ستایش و رێزن ، بۆیە لەم یادەدا جارێکی تر ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەردەوامی رێکخراوەکەتان دەخوازین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان