قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی خەیری شەنگالی دەکات
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان ھاوڕێ و ھەڤاڵانی کۆچکردوو خەیری شنگالی
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەبیستی ھەواڵی کۆچی دوایی (خەیری شنگالی) نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو پێشمەرگە و خەباتکار و سیاسەتمەدارێکی بەئەمەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوسەر و توێژەرێکی بەتوانای کاروباری ئێزدییەکان بوو کە لەژیانی خۆیدا ھەوڵی بەرچاوی-دا بۆ دەوڵەمەندترکردنی گەنجینەی زمانەوانی ئێزدی.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال