دۆخی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی عێراقی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو، ھەردوولا دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو و جەختیان لە پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کردەوە.
دەرباز کۆسرەت رەسول دید و تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێداگرە لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانی عێراقی، کە سەرجەم ھێزو لایەنەکان بەشداربن و بنەمای پێکھێنانی حکومەتەکە خزمەتکردن و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بێ بە عێراقییەکان.
وتیشی، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتاوە رامانگەیاندووە کە دەمانەوێت کورد بە وەرەقەیەکی ھاوبەشی کوردستانی بەشداری بکات لە گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەت و ھەموومان پێکەوە داکۆکی بکەین لە مافە دەستووری و نەتەوەییەکانمان.
کۆتا تەوەری کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دەرباز کۆسرەت رەسول و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق گفتوگۆی وردی بابەتەکانیان کردو سەرنجی خۆیان خستەڕوو.
نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە ھاوبەشەکان ئاماژەی بەوە کرد کە دوای زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لەنێو ھاوڵاتیاندا، پشکنین بۆ ئاوی ھەموو شەمعەکانی ناوشاری سلێمانی کراوە، دەرکەوتووە ئاوی نۆ لە شەمعەکان شیاو نین بۆ خواردنەوەو سەرچاوەی چەند جۆرێک بەکتریان.
وتیشی، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەسەر داوای بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە ناوچەی تانجەرۆ داخران و رێگە نادرێت ئاوەکەی بە ماڵان بفرۆشرێت.

هاوکات پارێزگاری سلێمانی، ھەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، لە سبەینێوە ڕۆژانە لە ٣٣ بەنزینخانەی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، دەست بە دابەشکردنی بڕی زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەکرێت و لەسەرەتای ئەم پڕۆسەیەدا لەسەر بنەمای ژمارەی تاک و جووت دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی ٨٠٠ ھەشت سەد دینار بۆ لیترێک کرا.
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ھاتووە، "بەڕێوەبەرێتی نەوت و کانزاکان و لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت ڕاسپێردران بە چاودێریکردنی وردی قەبارەو کوالیتی و نرخ و دابەشکردنی بەسەر بەنزینخانەکاندا، بەشێوەیەک کە بە کوالیتی باش بگاتە دەستی ھاوڵاتیان."
لەھەمان کاتدا جەخت لەسەر ھەموو کارئاسانیەکی کارگێڕی و دارایی و تەکنیکی بۆ ھێنانی بەنزینی بازرگانیی لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن بازرگانانەوە بەمەرجی پاراستنی کوالیتی کرایەوە. ئەولەویەت بە دابینکردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی تەکسی و ھێڵی گواستنەوەی گشتی دەبێت و دواتر ھەموو ئۆتۆمبیلێک دەگرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو و کۆنسوڵی ئەمریکا لە ھەولێر ئامادەبوو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ئەلینا رۆمانۆسکی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق و ھیوای خواست لە ماوەی کارکردنیدا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکاندا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا، قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە مەترسییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق رایگەیاند لایەنە عێراقییەکان پێویستە ڕەچاوی ھەستیاری دۆخەکە بکەن و بە نەرمی نواندن و کەمکردنەوەی ئاستی داواکارییەکانیان ڕێگری بکەن لە تێکچوونی سەقامگیری عێراق. داواشیکرد وڵاتی ھاوپەیمان و دۆستانی عێراق ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنە عێراقییەکان.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرا، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەوەی پێویستە ھەردوولا بەیەکجاری ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و لەسەر ھەموو بابەت و کەرتەکان رێککەون.
لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا پشتگیری تەواوی ئەمریکای بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و ستایشی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانیشی کرد بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ھەرێم دەڵێت، پلانی فراوان بۆ ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا دەگیرێتەبەر و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکان دەکرێت.
دەشڵێت، "بۆ چڕکڕدنەوەی کاری پێویست بۆ چالاکردنی لێژنەکانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تیمەکانی دۆزینەوەی حالەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشکنین و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ پێشوازیکردنی تووشبووان لەگەڵ ھەماھەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵ و فراوانکردنی ھەڵمەتی ھۆشیاری تەندروستی بۆ ھاوڵاتیان لەڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی بەڕێز و چاودێریکردنی شوێنە گشتیەکان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەکانی ئاوخواردنەوە."
لەگەڵ گۆڕینی کەش و ھەواو بەرزی پلەکانی گەرما ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچون و ڕشانەوە لە نێو گەورە ساڵان و منداڵاندا بڵاوبوەتەوە پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە ھاوڵاتیان بە ڕەچاوکردنی چەند ڕێنماییەک:
١ -بەکارنەھێنانی ئەو بەروبومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن
٢- شوشتنەوەی سەوزەو میوەبەباشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم
٣- بەکارنەھێنانی ئەوخواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاکو خاوێنی
٤- دڵنیابون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەو پاکڕاگرتنی
٥- شوشتنی دەستەکان بەباشی بە ئاوسابون دوای دەست لێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکیان
شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، تەرمی سێ کۆچبەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لە لایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش بەمشێوەیە:
ئەمیرە عوسمان خدر، دانیشتووی قەزای بازیان، تەمەن ٣٣ ساڵ، ھەناسە ھەژار محەمەد دانیشتووی قەزای کۆیە، تەمەن پێنج ساڵ، رێژوار رێبوار عەبدوڵا، دانیشتووی قەزای کۆیە، تەمەن ھەشت ساڵ.
شێخ حسێن حەمەساڵح راشیگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بێسەرشوێنبووان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و رادەستکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، تەرمی کۆچبەرەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی رابردووشدا تەرمی شەش کۆچبەری تر گەڕێندرانەوە، وتیشی، تا ئێستا دۆسێی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو رووداوە و رووداوەکانی ساڵانی رابردوو بە کراوەیی ماون و بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان بەمەبەستی ھاوکاری و کارئاسانی بۆ کەسوکاریان.
شۆفێرێک دەڵێت، بەنزینەکە وەک قوڕاوە و فیولپەمپ چەندین ئۆتۆمبێلی سووتاندووە، جگەلەوەش بەھۆی نۆرەبڕی ھەندێک شۆفێر دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان شۆفێران دروست دەبێت.
رەنج پشدەری رۆژنامەنووسی کورد، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەعات ١٢ی شەوی یەکشەممەوە تاکو ٨ی بەیانیی رۆژی دووشەممە، ٦٥ کۆچبەر لە ئاوەکانی سێپەنجە لە یۆنان گیریانخوارد و دوای ھەشت سەعات مانەوە لەناو یەختەکەیان، لە لایەن پۆلیسی دەریاوانیی یۆنانەوە رزگارکران و ھەموویان سەلامەتن، وتیشی، ئەو کۆچبەرانە ناویان لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمارنەکراوە، بۆیە لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە ھەموو کەلوپەل و مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوە و گوومان دەکرێت بەزۆر دیپۆرتی تورکیا کرابنەوە.
رەنج پشدەری لەبارەی ناسنامەی کۆچبەرەکانەوە رایگەیاند، ٥٧ کەسیان کوردن و خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، زۆرینەشیان گەنجن.
کاروان گەزنەیی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: کۆمپانیای کار رۆژانە یەک ملیۆن لیتر نەوت بۆ بەرھەمێھانی بەنزین دەپاڵێوێت، بەڵام پشکی سلێمانی و ھەڵەبجە رەوانە ناکات، ئاماژەی بەوەشکرد" ئەگەر حکومەت رۆژانە ٧٥ ھەزار بەرمیل نەوت بدات بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، لە ٨٠% کێشەی بەنزین چارەسەردەبێت و نرخەکەشی بۆ ٦٠٠ دینار دادەبەزێت.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد چاویکەوت بە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە دیدارەکەدا "فایەق زێدان" بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد و رایگەیاند، عێراقی نوێ دەبێت سوپاسگوزاری سەرۆک مام جەلال بێت، چونکە کۆکەرەوەی ھەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بوو. ھەروەھا ستایشی ھەوڵەکانی سەرۆک بافڵی کرد کە لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی ئەرێنی بینیوە لە یەکخستنی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و ھۆکارێک نەبووە بۆ دروستکردنی پشێوی و دووبەرەکی، وتیشی بەم ھەنگاوە دروست و کاریگەرانەدا، سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دێتەوە یاد و دڵنیان یەکێتی درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبێت.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیش داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد، رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن و پارێزەری مافی عێراقییەکان بن بە نەتەوە و پێکھاتەکانەوە، ھەروەھا ھاوکار بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان.
ھاوکات جەخت لە دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاکان کرایەوە و گفتوگۆش کرا لەبارەی یەکخستنی ھەوڵەکان و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار بە بەشداری ھەموولایەنە سیاسییەکان.
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" بەپێی پرۆژەكە فەرمانبەران دەتوانن بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە لە پاشەكەوتی مووچە، قەرزی پێشینەكانی خانووبەرە و هاوسەرگیری و قەرزی ئاو كارەبا بدەنەوە.
ھەرچەندە تا ئێستا بە پێی پشکنین ھیچ ھاووڵاتیەک دەرنەچووە پەتای کۆلێرای ھەبێت بەڵام بەپێی نیشانەکان گومان دەکەن ئەو پەتایە پەتای کۆلێرا بێت.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند، ئامادەکارییان بۆ پەتای کۆلێرا کردووەو داوا لە ھاووڵاتیان دەکەنپابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عیراق و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەسەر بنەمای ھاوبەشیی راستەقینە کە چوارچێوەکەی دەستوور و بەرژەوەندی گشتی بێت.
ھەر لە دیدارەکەدا بانگھێشتی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان کرا بۆ کۆبوونەوەیەکی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و گەیشتن بەڕێککەوتنێک بۆ دەربازکردنی عیراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیکەوتووە و حکومەتێک دروستبکرێت کە عیراق بەرەو سەقامگیری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری ببات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆشی و سوربوونی یەکێتی بۆ رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکردەوە و و رایگەیاند، ھەموومان لەبەردەم دۆخێکی چارەنووسسازداین و پێویستە بڕیارەکانیان لە خزمەت گەل و وڵاتدا بێت. گیانی تەبایی و پێکەوەیی قوڵتر بکەنەوە و ھەمووان پێکەوە ھەنگاو بۆ داھاتوویەکی گەش بنێین.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بە بودجەی ٦ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دۆلار دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و ھەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن کە بەشێکی زۆری کێشەی ئاو لەو دوو شارەدا چارەسەر دەکەن.
وتیشی، ئێستا بەشێکی پڕۆژەکان کەوتوونەتە بواری کارکردنەوە، پڕۆژەکەی سلێمانی لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و کۆتایی ئەم مانگەش ھەردوو پڕۆژەکە بە ڕەسمی دەکرێنەوە.
بە پێی لێدوانی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، پڕۆژەکەی سلێمانی بریتییە لە ڕاکێشانی بۆریی ٦٠٠ ملم لە نێوان تاسڵوجە تا خەزانی سەرەکیی ئاو لە سەنتەری شاری سلێمانی لە نزیک سەرچنار و پڕۆژەکەی ھەڵەبجەش بریتییە لە گۆڕینی تۆڕی ئاوی دوو گەڕەک و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی چەند شوێنێکی سەنتەری شارەکە.
لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و نووسینگەی ئابوری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "بڕیاردرا کۆبوونەوەکانمان بۆ ھەفتەی داھاتوو بەردەوام بێت تاکو دڵنیا بین یاساکە بەشێوەیەک ھەموار بکرێت لەگەڵ بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئەمڕۆی کوردستان گونجاو بێت."
وتیشێ، لە ھەمواری یاسای خانەنشینیدا، کارمەندانی کەرتی تایبەت ھاوشێوەی کەرتی گشتی خانەنشین دەکرێن، بەم کارە گەشەی زیاتر بە کەرتی تایبەت دەدەین و ھەلی کاری زیاتر دەرەخسێنین.