د.لەتیف رەشید: بەڵێن دەدەم دەستوور و سەروەریی وڵات و بەرژەوەندییەکانی خەڵک بپارێزم
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سوپاس ئاراستەی نوێنەرانی گەلی عێراق و سەرجەم ھێزە سیاسییەکان دەکات، لەپای متمانە بەخشینیان پێی.
بەڵێنیشیدا کارێکی زۆر بکات بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری وڵات و بەرژەوەندییەکانی خەڵک، ھەروەھا بەڵێنیدا سەرۆک کۆماری ھەموو عێراقییەکان بێت بەبێ جیاوازی.
رۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی، د.لەتیف رەشیدی بە سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژارد.



