سایتی زانکۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بۆ کەمکردنەوەی رۆتینات و ڕێگرییە کارگێڕەییەکان بۆ راییکردنی کاروباری خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی سلێمانی، بۆ یەکەمین جار پرۆسەی تۆمارکردنی زانیاری کەسی خوێندکاری تازە وەرگیراو دەکرێت بە ئۆنلاین ‌و بۆ ئەمساڵ دەخرێتەکار.

روونیشیکردووەتەوە، بەپێی ئەو پرۆسە نوێیە، چیتر خوێندکار پێویست ناکات سەردانی مەیدانی زانکۆی سلێمانی بکات بۆ مامەڵەی زانیاری خۆ تۆمارکردن، بەڵکو لەڕێگەی وێبسایتی رەسمی تۆماری گشتی خوێندکاران، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین خۆیان تۆمار بکەن.

ھەروەھا لە وێبسایتەکەدا، خوێندکار ئاشنا دەبێت بە سەرجەم بەش و کۆلیژەکانی زانکۆی سلێمانی و ناونیشانیان.