پادشای ئوردن پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. لەتیف رەشید کرد
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ "د. لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە وەرگرتنی ئەو پۆستە نوێیەدا و قوڵکردنەوەی پەیوەندیی برایانەی نێوان ھەردوو وڵاتی دووپاتکردەوە.
لە بەرامبەردا "د. لەتیف رەشید"سەرۆک کۆماری عێراق، سوپاسی ھەڵوێستی پادشای ئوردنی کرد بۆ گرنگیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و کاری ھاوبەش لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی عێراق و ئوردن، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ پادشای ئوردن و گەلەکەی و حکومەتەکەی خواست.



