سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزبایی لە دکتۆر لەتیف رەشید دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە:
بەڕێز جەنابی دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق
بەناوی خۆم و ھاوڕێیانم لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆککۆماری عێراق بەگەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
عێراق بە قۆناخێکی ھەستیار و ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت، ئومێدەوارم رۆلی جەنابتان یارمەتیدەر بێ بۆ بەدیھێنانی سەقامگیریی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی بنەماکانی دەستوور.
لەگەڵ رێزماندا…
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٤ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢



