وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم رایگەیاند، رەزامەندی پێویست لە وەزارەتی بەرگری عێراق وەرگیرا بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەک دەرچووی ئامادەییەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆلێژی سەربازی یەکی رۆستەمیە لە بەغداد و ھەر دەرچوویەکی ئامادەیی ئارەزومەندە دەتوانێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی رەسمی وەزارەتی بەرگری عێراق بە ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە.

لە بارەی مەرجی وەرگرت، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، چانسی وەرگیران بە گوێرەی بەرزی نمرەیە و فۆڕمەکان لە رۆژی شەممەوە چالاک دەبن تا ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، دەرچووان دەتوانن لەو ماوەیەدا فۆرم پڕ بکەنەوە.