محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی بەیانی دەستپێدەکات و تەنھا یەک بڕگە لەخۆدەگرێت کە بریتییە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، زیاتر لە ٣٠ کاندیدیش بۆ ئەو پۆستە ھەن. 

بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی دانیشتنەکەش، پێویستە یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران واتە ٢٢٠ پەرلەمانتار لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار ئامادەبن. 

بەپێی دەستوری عێراق کە ساڵی ٢٠٠٥ پەسەند کراوە، سەرۆک کۆماری عێراق ھیچ دەسەڵاتێکی جێبەجێکاری نییە و ئەرکی تەشریفی پێسپێردراوە، وەک ئیمزاکردنی مەراسیمی کۆماری و پێشکەش کردنی پێشنیازە یاسا و نوێنەرایەتی کردنی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەمە سەرباری راسپاردنی کاندیدی گەورەترین کوتلە لە پەرلەمان بۆ پێکھێنانی حکومەت.