لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت مانگانە لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان خەرجبکرێت.

د. ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی دوپاتیکردەوە، ھەوڵدەدەین بەوپەڕی شەفافییەتەوە ئەرکەکانی سەرشانمان لەپێناو خزمەتی ھاوڵاتیانی کوردستاندا بە بێ جیاوازی جێبەجی بکەین.

ھەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە ڕۆژی یەکشەمەوە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١٠/١٦) پاڵپشتی دارایی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ئەو زانکۆیانە خەرج بکرێت کە تا ئێستا پاڵپشتی دارایی مانگی حوزەیرانیان بۆ خەرج نەکراوە.