کوردستانکوردستان

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی ئاگەدارکردنەوەیاندا، دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرایان رەوانەی ھەردوو ڕوداوەکە کردووە، بەڵام نەتوانراوە کەسیان رزگاربکرێت و گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 
لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری موەلیدە بە(٦٤) دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرا، کە بەتێکڕایی موەلیدە ئەھلییەکان لەنێوان (١٩٠) بۆ (٢١٠) کاتژمێڕ کاریان کردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێک کارەبا لەنێوان (١٢.٥٠٠) بۆ (١٣.٥٠٠) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە ھەژماردەکرێت کە بۆ موەلیدەکان دانراوەو کاتژمێری کارکردنیان تۆماردەکات.

سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ ئەم مانگە رایگەیاند موەلیدەکان لەکاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو کاردەکەن، لەگەڵ بەیانیان لەکاتژمێر ٦:٣٠ بۆ ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە، موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپاتکرایەوە، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بارەگایەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە گوندی "وەرد"ی سەر بە قەزای چۆمان بۆردومان کردووە، راشیگەیاند، ئەو گوندە تەنھا یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای چۆمانەوە دوورە و تائێستاش وردەکاری زیاتری بۆردومانەکە و ئاستی زەرەر و زیانەکان نەزانراون.

ھەفتەی رابردوو، ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بنکە و بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانی لە زڕگوێز و کۆیە و پردی بۆردومان کرد، کە بەھۆیەوە زیاتر لە ١٥ کەس گیانیان لە دەستدا و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لە دیدارێکی نێوانیاندا کە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ و شاندێکی یاوەریان ئامادەیبوون، باس لە چەندین پرسی گرنگ و تایبەت بە کاری پەرلەمانی، ئازادییە گشتییەکان، مافی مرۆڤ و پێکەوەژیانی سەرجەم ئاین و نەتەوە جیاوازەکان بە یەکسانی لە ھەرێمی کوردستاندا کرا.

دواتر سیناتۆر کریستیان کامبۆر، ئامانجی سەردانەکەیانی بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕوونکردەوە کە بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە پەرلەمانییەکان و ھاوئاھەنگیی دیپلۆماسیی زیاتری نێوان ھەردوولا و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی لێژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی فەرەنسا-یە.

لای خۆیەوە د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "گەلی ئێمە شانازییەکی گەورە بەو پەیوەندییە مێژووییانەوە دەکات کە لە ڕابردوودا لەگەڵ حکوومەت و گەلی فەرەنسادا ھەیبووە لە کاتە خۆش و ناخۆشەکاندا، بەتایبەت پشتیوانییەکانی خاتوو میتران لە دوای ڕاپەڕینەوە بۆ ئێمە مێژوویەکی درەوشاوەیە و گەلی ئێمە ھەرگیز لە یادی ناکات".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان، ستایشی ڕۆڵی حکوومەتی فەرەنسای کرد لە پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ھاوکات پوختەیەکیشی لەبارەی ماف و ئازادییە گشتییەکان، پرسی ژنان و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە مافی مرۆڤ و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان بۆ شاندی مێوان خستەڕوو.

لە بەرامبەردا سیناتۆر کریستیان کامبۆر، بە بایەخەوە ڕۆڵی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ھەڵسەنگاند و ڕایگەیاند: "ئەوان لە نزیکەوە چاودێریی ھەوڵەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لە داکۆکیکردن لە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و مافەکانی ژنان و پاراستنی مافی پێکھاتەکان". وەک دەربڕینێکیش بۆ ھەڵوێستە جوانەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سیناتۆر کریستیان کامبۆر میدالیای سیناتی فەرەنسای پێشکەش بە د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سەرۆک مام جەلال لە ماوەی زیاتر لە شەست ساڵی بێوچان خەباتی ھەمەلایەنەی کرد بۆ سەلماندن و بەدیھێنانی مافە ڕەوا نەتەوەیی و دیموکراسیەکانی گەلی کورد و پیادەکردنی بژاردەی دیموکراسی و دادپەروەری و پێکەوە ژیان لە عێراقدا.

ئەزموونی چەندین ساڵەی سەرۆک مامجەلال لە خەباتی دیپلۆماتیدا، لە مێژووی کوردایەتی ھاوچەرخ و ھەتا خەباتی ئازادیخوازانەی گەلانی ناوچەکەدا  وێنەیەکی  دەگمەنی پەیوەندییەکان بوو لە ئاستی میللەتانی رۆژھەڵات و رۆژئاوادا و بناغەی پتەویی  ئەو دەستکەوتە دیپلۆماتیانە ، رەوایی  و رەسەنایەتی مەسەلەی کوردی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دووپات دەکردەوە. 

لە دوا وێستگەی ژیانی سیاسیشیدا  سەرۆک مام جەلال لە پێگەی پارێزەری دەستوورەوە ھەمیشە خاڵی کۆکەرەو و ڕاگرتنی ھاوسەنگی بوو، ھەڵبەتە ئەمرۆش دوای ساڵێک لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ھەلومەرجی چەقبەستنی پرۆسەی سیاسی لە بەغدا و لە ھەرێمی کوردستانیش، زیاتر لە ھەر کاتێکی تر دروستی دنیابینی سەرۆک مام جەلال لەسەر بنەماکانی تەوافق و شەراکەت و ھەماھەنگی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکان دووپات دەبێتەوە و پێویستە ئەو بنەمایانە ببنە رێنوێنی  تێپەڕاندنی قەیرانەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی وڵات و پێکھێنانی حکومەتێکی کارا کە ئەولەویەتی خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیان بێت. ھەر ئەمڕۆش یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستپێشخەر و داکۆکیکاری سەرسەختی ئەو پرەنسیبی سازان و پێکەوەییە.

لەساڵرۆژی ماڵئاوایی  سەرۆکی نەمر مام جەلال دا  ئەوە بە بیر ھەموو لایەک دەھێنینەوە  کە ئەمڕۆ لە ھەموو رۆژێک زیاتر یەکێتیەکەمان، گەلەکەمان و رێبازی دیموکراسی ناوچەکە و  عێراق بەتایبەتی،  پێویستی بە حیکمەت و ئەزموون و دونیابینی سەرۆک مام جەلالە کە لە رێگەوە سود لە حیکمەت و رێبازی چەپکەگوڵەکە و پێکەوەژیان ببینین بۆ دەرچوون لە بەربەست و قەیرانەکان، چونکە رێبازو  دونیابینی مام کەلتورێکی سیاسی و میراتێکی شۆرشگێرانەی دەوڵەمەندە و ھەموو لایەک دەتوانن دەرس و وانەی لێ وەر بگرن. 

سڵاو لە رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال 
قامەتی مێژوو و ستوونی پتەوی نیشتمان پەروەری
نەمری بۆ ھەموو شەھیدانی یەکێتی و گەلی کوردستان

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیستیمانیی کوردستان
٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریداوە بەکارھێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم رابگرێت، وتیشی ئەو بڕیارە تەنھا پڕۆژەی ئینتەرنێتی میری دەگرێتەوە کە حکومەتی ھەرێم لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ فەرمانگەکانی دابین دەکات، سەرەتا بڕیارەکە بۆ ماوەی یەک ھەفتە جێبەجێ دەکرێت، دواتر ئەگەر سەرکەوتوو بوو، بڕیارەکە دەکرێت بە ھەمیشەیی. 

بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن  دوپاتیشیکردەوە، بڕیارەکە بۆ ئەوەیە کە فەرمانبەران لە کاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی کاری لاوەکی نەبن و لە خزمەتی ھاووڵاتیاندا بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دەستیان گرتووە بەسەر چەند پارچە چەکێک و ژمارەیەک  فیشەک و شانەی کڵاشینکۆفدا کە لەلای تۆمەتبارەکان بوون.

راشیگەیاند، "لە ئێستادا تۆمەتباران ( ێ،ی،ز لەدایک بووی ١٩٨٧)، (ا، س،م لەدایک بووی ١٩٩٩) ،( خ، ک، م، لەدایکبووی ١٩٩٣), ( ا، ا ،ا لەدایکبووی ٢٠٠١) ، ( ز،ڕ،ێ لەدایکبووی ١٩٧٣), ( ب،م،خ لەدایکبووی ١٩٩٩), ( ن،ف،ا لەدایکبووی ١٩٧٤)، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ١٥ لەیاسای چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە."

باسی لەوەش کردووە، " تۆمەتباران وەک کارمەندی ھێزە ئەمنیەکان خۆیان ناساندبوو، بەڵام کارمەندی ھیچ کام لە ھێزە ئەمینیەکان نین."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی د. خالید شوانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، ئەنجومەنی وەزارەتەکە کۆبووەوە و بریکاری وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان بەشداربوون.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، ئاماژەی بە بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە کردو تیشکی خستە سەر ئەو تەوەر و بابەتانەی بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت و پەسەند دەکرێن.

لە دەستپێکدا لەلایەن دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری ڕاپۆرتی پڕۆپۆزەڵی کردنەوەی زانکۆی لەندەن لە ھەرێمی کوردستان پێشکەشکرا، بۆ ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەرج و پێشنیارانەی کە لە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیراندا ھاتوەو گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت ڕاپۆرتەکە پەسەندکرا، تەوەری دوەمی بەرنامەی کاری کۆبونەوە بریتی بو لە خوێندنەوەی پێوەرەکانی پێدانی مۆڵەتی گۆڤاری زانستی کە لەلایەن دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان ئامادەکرابو، دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە بە گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەن ڕاپۆرتەکە دەوڵەمەند کرا.

تەوەری سێیەمی بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بریتی بو لە پەسەندکردنی مەرجەکانی بەستنی کۆنفرانسی زانستی، کە لەلایەن دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان خرایەڕو، بۆ ئەمەش ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت پێشنیازەکانی خۆیان لەبارەی مەرجەکانی کۆنفرانسی زانستی خستەڕو و ڕاپۆرتەکە پەسەندکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێت، پاش ئەوەی چەند کەسێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زانیاریان پێداین و داوای لێپرسینەوەی یاساییانکرد لە تۆمەتبارێکی نەناسراو کە لە ڕێگەی ھاتووچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو ھێماکانی ئاگادارکردنەوەی ھاتوچۆ لێدەکاتەوەو دەیدزێت پەیوەندیکرا بەو کەسانەوە.

دەشڵێت، پاش تێپەڕبونی کەمتر لە سەعاتێک لە داواکەی ھاوڵاتیان  تۆمەتبارێک بەناوی ( ک ، م ، ع  ) دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵ لەلایەن ھێزەکانمان لەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  دەستگیکرا.

تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە ویستویەتی تابلۆکان لەبازاڕدا بە فافۆن بفرۆشێت.

تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و لەسەر بڕیاری دادوەر دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئەو تابلۆیانەی لێیکردبۆوەو دزیبونی و بەتەمابوو لەبازاڕدا بیان فرۆشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق:

پێنج ساڵ لەمەوبەر، دڵە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال لە لێدان کەوت، عێراق و ھەموو ئازادیخوازان و ئاشتیخوازان رابەر و سەرۆکێکی ناوازەی مێژووییان لەدەستدا، کە زیاتر لە شەش دەییە تەمەنی بۆ بەدیھێنانی ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی لە عێراق و ناوچەکەدا تەرخانکرد. 

ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال، ھەموو پێکھاتەکانی عێراق و ناوچەکە و ئازادیخوازان تاساند و بووە رووداوێکی گرنگی جیھانییش.

سەرۆک مام جەلال لەتافی لاوێتیەوە تا بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی عێراقی فیدرال، بێدرێغ تیکۆشا بۆ بەدیھێنانی دیموکراسی بۆ عێراق و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان، لەقۆناغی خەباتی ڕزگاریخوازی و شۆڕشدا، مام جەلال نمونەی باڵای سەرکردو و رابەرێکی پشوودرێژ و بەورە و ئازا بوو، کە ھەرچی زەبرو زەنگ و دڕندەیی ڕژێمی بەعس ھەبوو نەیتوانی ئیرادەی لاواز بکات، تا سەرەنجام لە ١٩٩١ لە بەشێکی زۆری کوردستان  و دواتر لە ٢٠٠٣ دا  ھەموو عێراق ئازاد کرا. 

سەرۆک مام جەلال جگە لەوەی سەرکردەیەکی گەورەو کاریگەری ئۆپۆسیوزنی عێراقی بوو، لەھەمان کاتیشدا پشت و پەنای ھەموو ئازادیخوازان و ئۆپۆزسیۆن و نیشتمانپەروەرانی عێراق بوو. لە دوای ئازادکردنی عێراق و بنیادنانەوەی عێراقی فیدرالدا سەرۆک مام جەلال بەیەک مەودا لەگەڵ ھەموو پێکھاتە و ھێزە سیاسیەکان وەستا و ھەمیشە چەتری کۆکردنەوەی ناکۆکەکان و ھەوێنی ئاشتی و پێکەوەژیان بوو، ھەربۆیە لەکاتی نەخۆشکەوتنیدا بەڕێز سەماحەتی ئایەتوڵا عەلی سیستانی نازناوی « ێمام الڕمان» ی پێبەخشی. 

ئێستا کە یادی پێنج ساڵەی ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە، لەھەموو کات زیاتر پێویستیمان بە روانگە و فکر و ئەزموونی سەرۆک مام جەلال ھەیە، بۆ کۆتایی ھێنان بە ناکۆکیە قووڵە سیاسیەکان و چەسپاندنی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتکردنی گەلانی ستەمدیدەی عێراق. 

ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی وەک خوێندکاران و گۆشکراوانی سەرۆک مام جەلال، بەڵێن دووپاتدەکەینەوە درێژەپێیدەری ڕێگا و فکر و ئەزموونەکەی بین، گفتوگۆی نیشتمانی و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق و بەلاوەخستنی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و کەسیەکان بە شاڕێگای خەباتی پەرلەمانی و دەستوری و دیموکراسیمان. 


فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢ی تشرینی ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدرێژەی پەیامەکەیاندا ئاماژە بەوەکراوە کە سەرۆک مام جەلال ھەموو تەمەنی بەخشی بۆ بەدیھێنانی مافە نەتەوەیی و دیموکراتیەکانی گەلی کورد و دادپەروەری و پێکەوە ژیان لە عێراقدا.

ھاوکات تەئکیدیشیان لەوە کردەوە کە لەم قۆناغەی ئێستادا لە ھەموو کات زیاتر کورد پێویستی بە سیاسەتە دەوڵەمەندەکەی سەرۆک مام جەلال ھەیە.

لە کۆتایی پەیامەکەشیاندا ھیوایان خواست کە ھەموو لایەنە سیاسیەکان بە ھەمان میکانیزمی ئەو سەرۆکە نەمرە خەباتی ئاشتی خوازی درێژەپێبدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر داوای ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان و دەربڕینی ناڕەزایی دژی بۆردومانەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵات لە ھەرێم و گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، ئەمرۆ مانگرتنی گشتی لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان راگەیەنرا. چالاکوانان و رێکخراوەکانی رۆژھەڵات داوا لە ھاووڵاتیانی رۆژھەڵات و ئێران دەکەن بەشداری مانگرتنەکە بکەن.

بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانیش رۆژی ھەینی تاوەکو درەنگانێکی شەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە سنە و سەقز و کرماشان و ئەھواز و چەندین شاری دیکەی ئێران بەردەوامی ھەبووە و ھێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسک رێژیان بەکارھێناوە و تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

حسێن مودەڕس پارێزگاری سیستان و بەلوچستان بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی ھەینی، ١٩ کەس لە زاھیدان گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ی دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان لە ھێزە ئەمنییەکانن.

سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری زاھیدان و لە نزیک مزگەوتی (مەکی) شارەکە، عەلی موسەوی فەرماندەی ئیتلاعاتی سوپا لەناو خۆپیشاندەرانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تۆپخانەکانی ئێران ناوچەی بەربزین و بن گوندی پەڕێز و گوندی کەتینە و گوندی دەرھۆڵ-یان لە سنوری برادۆست تۆپباران کردووە، بەشێوەیەک ئێران لە ماوەی تەنھا پێنچ خولەکدا ٦٣ تۆپی ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە کردووە.

وتیشی، ھاوکات لەگەڵ تۆپبارانەکەی ئێران، سوپای تورکیاش لە رێگەی تۆپخانەکانییەوە ناوچەی ڕۆبی و ڕواڵ و گەلی ڕەش و تارستا و کەم کۆڕا-ی لە سنوری برادۆست تۆپباران کردوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، شەوی رابردو فڕوکەیەکی چاودێری سوپای تورکیا سێ جار لەسەر یەک بۆردومانی گوندی مێرستەکی لە قەزای ئامێدی کردووە و بەھۆیەوە زیانی زور بەر خانووی دانیشتووانی گوندەکە کەوتووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ناوەندی ھاوکاریی حزبەکانی رۆژھەڵات لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەدوای ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاگانیان لە ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیەک پێشمەرگە و لایەنگری حزبەکان و ژن و منداڵ بوونە قوربانی، شەپۆلێکی فراوان لە ھاوسۆزی و ھاوخەمی لەلایەن خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێر و دھۆک و بەتایبەتیش لەو ناوچانەی بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵاتی لێبووە، ئاراستەی حزبەکان کراوە، بەشێوەیەک ھەر کەس لای خۆیەوە باوەشی گەرمی بۆیان کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ ھەر جۆرە ھاوکارییەک پیشاندا، بەوەش ھەستی مرۆڤانە و نیشتمانپەروەرانە و نەتەوەیی خۆیان بە گەرموگوڕی پیشاندا.

ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی رۆژھەڵات سوپاسی ئەو پزیشک و پەرستارانەش دەکات کە لەکاتی رووداوەکەدا خۆبەخشانە و بە خێرایی بەدەمیانەوە چوون و چارەسەری بریندارەکانیان کرد. دەشڵێت، ئەو ھەڵوێستە جوامێرانەی خەڵکی باشور جارێکی تر ئەوەی سەلماند کە ھەر خۆیان پشتوپەنای یەکترن و ئەوەش باشترین وەڵامە بۆ ناحەزانی کورد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فەرھاد شامی" وتەبێژی ناوەندی پەیوەندییەکانی ڕاگەیاندنی ‌ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، بەھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین ئۆپراسیۆنیان بە سەرکەوتوویی لە کەمپی ھۆل ئەنجامداوە، وتیشی، تا ئەوکاتەی ناوچەکە لە گروپە سیخوڕییەکانی سەر بە دەزگای ھەواڵگری تورکیا و شانە نوستووەکانی داعش پاک نەکەنەوە، ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت.

ھاوکات، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ھێزەکانیان ١٣ کەسیان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکیان لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون، چەند کەسێکیشیان ئەندامی شانە نوستووەکانی داعشن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...561562563564565...956