محەمەد ئەمین پێنجوێنی لە نوسراوێکدا دەڵێت، سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لەو بڕیارە مێژوویانەیە کە لە خەباتی نویی گەلی کورددا پێویستە بە زێڕ بنوسرێتەوە.

لە بەشێکی نوسراوەکەی محەمەد ئەمین پێنجوێنیدا ھاتووە، " لەکاتێکدا دەوڵەتی تورک بەھەموو ھێزو توانای سەربازیی و سیاسی و دبلۆماسییەوە ھەڕەشەی داگیرکردنی ڕۆژئاوا و تەفر و توناکردنی کورد دەکات لەم کاتەدا سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا مانایەکی گرنگی ھەیە و نیشانەی گەڕانەوەی یەکێتیە بۆ دۆخی مام جەلال."

ماوەی چەند رۆژێکە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانێکی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و لە سەردانەکەیدا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی کورد ئەنجامداوە.