ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ھەشت مانگی رابردوودا نزیکەی ٤٠ ھەزار ھاوبەشی نوێ بۆ تۆڕی ئاو زیادیکردووە و لەئێستاشدا لە کۆی یەک ملیۆن و ٦٥ ھەزار ھاوبەشی ئاو، ٨٠٪ یان پێوەری ئاویان بەستووە.

وتیشی، ئەمڕۆ وادەی بەستنی پێوەری ئاو کۆتاییھاتووە، بەڵام داوایانکردووە وادەکە تاکو ٢ بۆ ٤ مانگی تر درێژ بکرێتەوە.