پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری برادۆستیان لە قەزای سیدەکان بۆردومان کرد و بە وردی کوێستانەکانی بەربزین و گەرووی سنگایان کردە ئامانج.

وتیشی، تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.

 بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە کۆی ١٤٨ گوندی ئاوەدانی سنوری قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سۆران، ١١٨ گوندیان بەھۆی بۆردومانەکانی توکیا چۆڵکراون.