دەمیرتاش: پێویستە دەسەڵات رادەستی خاوەنە راستەقینەکەی بکرێتەوە
هادی
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
"سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"لە پەیامێکدا سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا رایگەیاند، پێویستە ھەموو سیاسییەکان ئامادەبن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ھەڵبژاردن، چونکە کەس مافی ئەوەی نییە کەسی تر پەراوێزبخات.
وتیشی، پێویستە ئامانجی ھەمووان ئەوەبێت ئەو دەسەڵاتە رادەستی خاوەنی راستەقینەی خۆی بکرێتەوە.
بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داھاتوو ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت.