دەشڵێت، کچەکە ئاسەواری ئەشکەنجەو لێدان لەسەر جەستەی دیار بوو بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی، ھەروەھا ھەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو لەلایەن براکەی.
راشیگەیاند، بەفەرمانی (دادوەری لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی) براکەی دەستگیر کراو ڕاگیرا بەپێی ماددەی (٧)ی خێزانی.
کچەکە پاش تۆمارکردن سکاڵا لەدژی براکەی ڕەوانەی (خانەی کچان) کرا.
لەو رێوڕەسمەدا، کە ھەریەک لە خاتوو ھەتاو ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو لیلۆز ئیبراھیم ئەحمەد و ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرسی حزبی و حکومی ئامادەی بوون، بەوردی ئاماژە بە گەورەی کارەساتەکە و قوربانیانی درا و رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە بەدەنگەوەچوونی ئێزیدییەکان و بەرگری لێکردنیان بەمێژووی و بەرپرسیارانە لە قەڵەمدرا، وەک وەفایەک بۆ دڵسۆزی و خەمخۆری ھەمیشەییان بۆ شنگال و خوشک و برا ئێزدییەکانیش رێزلێنانی تایبەت بە ھەریەک لە خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەخشرا.
داوود جوندی سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاری و رێکخەری رێوڕەسمەکە و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی شەنگالی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەوتەیەکیدا رایگەیاند: بەچاودێری و لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، مەڵبەندی رێکخستنی شەنگال بەھەماھەنگی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستن ئەم رێورەسمەی لەژێر دروشمی (برینی شەنگال و ئێزدییەکان تەنھا بەئاوەدانکردنەوە ساڕێژ دەبێت) رێکخستوە، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەکارەساتەکە و بارودۆخی ئێستای شەنگال و ئێزیدییەکان کرد.
لەبەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا، گوڵی رێز و وەفای خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دانرا.
بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە پێشانگای فۆتۆگرافەر ناسیح عەلی لەژێر ناوی( شەنگال لە میحنەتدا ).
رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرەبەیانی رۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٢، پەلاماری قەزای شنگالی داو جینۆسایدی دەرھەق بەخەڵکی شنگال و ئێزیدییەکان ئەنجامدا کەبەھۆیەوە سەدان کوردی ئێزیدی شەھیدبوون و ھاوکات ھەزاران ژن و منداڵیان رفاند کە تائێستاش ھەزارەھایان وەک کەنیزەک لەژێر دەستی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییەدان و ھەزارانی تریشیان تا ئێستاش بێسەرو شوێنن.
بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی وەک کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێم، جێگری سەرۆک وەزیران رۆڵی کلێمێنس سێمتنەری لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ھیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەوتنی زیاتریش بە خۆیەوە ببینێت.
قوباد تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیاشی کرد کە بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو ھاوکار و پشتیوانی پرۆسەی ڕیفۆرم بووە لە ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش ڕۆڵی ئەو وڵاتەی لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق کرا و ھەردوولا نیگەرانی خۆیان لە قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لە بەغدا دەربڕی و ھاوڕابوون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق دۆخەکە ھێور بکەنەوە و لەڕێگەی گفتوگۆی نیشتمانییەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بدەن.
لە دیدارێکی نێوانیاندا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییە تووندوتۆڵ و ھاوئاھەنگییەی نێوانیان لە کاری دیپلۆماسی، کلێمنس زێمنتەر بە بایەخەوە باسی ئەو قۆناغەی کارکردنی خۆی کرد لە ھەرێمی کوردستان و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ناسین و تێکەڵیی فەرھەنگی و مانەوەی لە ھەرێمی کوردستان.
د. ڕێواز فایەق بە گرنگییەوە ڕۆڵ و کاریگەریی بەڕێز کلێمنس سێمتنەر ھەڵسەنگاند وەک دیپلۆماتکارێکی خاوەن ئەزموون و شارەزا لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان و ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لەو ئەرکە نوێیەی کە لەئایندەدا پێی دەسپێردرێت.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و دۆخی ناسەقامگیری ئێستای عێراق و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
ھەر لە دیدارەکە، ھەردوولا جەختیان لەسەر بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە لە سەرجەم بوار و سێکتەرە جیاوازەکاندا.
وتیشی، ئەگەر نمونەی دابەزینی مادە خۆراکییەکان وەربگیرێت، نرخی یەک کارتۆن زەیت لە ٦٠ ھەزارەوە بۆ ٣٥ ھەزار دابەزیوە و نرخی یەک فەردە برنجی ڤێتنامی لە ٦٠ ھەزارەوە بۆ ٢٢ ھەزار دابەزیوە.
شەوکەت محەمەد ئاشکراشیکرد، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش بەردەوامە و بڕێکی زۆر لە "فاسۆلیا، لەتکەنۆک، نیسک، دۆشاوی تەماتە، زەیت، شەکر و برنج" ھاتووە، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەوابوونی مانگی شەش راستەوخۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوت دەستپێدەکات.
ھاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر پشتیوانی خۆی بۆ موقتەدا سەدر دەربڕی و ڕایگەیاند، وتارەکەی سەدر لە چەند لایەنێکەوە لەگەڵ دەستپێشخەری داواکارییەکانی ئەوان یەکدەگرێتەوە، داواشی لە ھەموو لایەنەکان کرد، ھەماھەنگ بن لە خزمەتکردنی گەل و چاکسازی و پاڵپشتی دامەزراوە دەستورییەکان لەڕێگەی پڕۆسەی دیموکراسی و ئاشتیانەوە.
ڕاشیگەیاند، ئێمە وەکو وەزارەت دووپاتی دەکەینەوە کەسەرجەم کارەکانمان خزمەتە بەھەموو چین و توێژەکان و بەتایبەت لە چاکسازییەکانی سەر بە وەزارەتمان کە ناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی (چاکسازی) واتە ئەو کەسانەی ھەڵە یاخود تاوانێک ئەنجام دەدەن لە کۆمەڵگەدا. دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان، کە سزادان و دادگایی کردن لەدەسەلاتی وەزارەتمان دا نییە ئەوە ئەرکی دەسەڵاتی دادوەری یە، پاشان جێ بەجێ نەکردنی یاسای لە سێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە و چەند سالێکە لە ھەرێم ڕاگیراوە.
وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە، ئێمە وەکو وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی وھەر ٦شەش بەڕێوەبەرایەتیەکەی چاکسازی لەسەر ئاستی ھەرێم کاری ئێمەیە بەپێی یاساو ڕێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەک تاکێکی تەندروست بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەکانی مرۆڤ کەوەک ستانداردێکی جیھانی بەسەر ھەموواندا وەک یەک و بەبێ جیاوازی جێ بەجێ بکەین و بۆ ئەوەی لانی کەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستەبەر ببێت، بۆ ھەر بابەتێکیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە ھەبوبێت ھەرگیز پرسیار و بەدوادا چونمان بۆ تاوان و سزاکانیان نەکردوە چونکە ئەرکی ئێمە پێشکەش کردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی.
لە کۆتایدا ڕایگەیاند، بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوەی کەسێک یان لیخۆشبوونی نییە لە سزاکەی، تەنھا پاڵپشتی مەعنەویی یە بۆ ھەموو سزادراوان.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی نێوان مھاباد - سەردەشت لە رۆژھەڵاتی کوردستان حەوت کەس بوون بە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان لەو رووداوەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێکھاتوون لە سێ ژن و دوو پیاو، ھەروەھا دوو کەسی تریش برینداربوون.
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ھەرێم ئاشکرایکرد، لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، ٧٢ پلە تایبەت دروانەتە دادگا کە شەش کەسیان وەزیرن.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ٧٢ پلە باڵا و پلە تایبەت لەلایەن دادوەرانی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکییەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
لەنێو ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، وەزیر و سەرۆکی دەستە و بریکاری وەزیر و راوێژکار و پارێزگار و پەرلەمانتار و چەندین پلە باڵای تر ھەن، وتیشی، لێکۆڵینەوە لە ٧٩٩ دۆسێی گەندەڵیش کراوە، بەڵام تائێستا ٤٠ دۆسیە یەکلاکراونەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو منداڵانە چوون بۆ راوەماسی لە گوندی مەفتوولی سەر بە ناحیەی ئامری لە قەزای دووخورماتوو کە دانیشتووانەکەی عەرەبی سوونە مەزھەبن، بۆمبێکیان پێدا تەقووەتەوە و برینداربوون.
یەکێک لە بریندارەکان بەھۆی سەختی برینەکەی رەوانەی شاری کەرکوک کراوە،و دووان لە بریندارەکان بران و لە دایکبووی ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٣ن، منداڵەکەی تریش لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٣یە.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی چلەی ھاوینی کوردانی ئێزدی، پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برا ئێزدییەکانی کوردستان و عێراق و جیھان و دیوانی بابەشێخ دەکات و ھیوای خواست رۆژوو و تاعەتیان قبوڵ بێت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی مەرگەساتی شەنگال، پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ھەنگاوی زیاتر بنێن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خوشک و برا ئێزدییەکان و ھەموو لایەکیش ھەوڵ بۆ ئارامکردنەوەی رەوشی شەنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان بدەن.
لیژنەی باڵای ڕێنماییەکان و دیراساتی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ی بەرکار لە ھەرێمی کورستان ھەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینی خانەنشینی لێنەبڕێت بە خزمەت ھەژمارناکرێت، وەزارەتی داراییش بەپێی شایستەبوونیان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵدەکات.
راشیگەیاندووە، لەئێستادا بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تەنھا بۆ مەبەستی سەرمووچە و خانەنشینی خزمەتی گرێبەستیان بۆ ھەژماردەکرێت تا کردنەوەی پلە بەرزکردنەوەش وەزارەتی دارایی ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی مامۆستاکان لە شوێنی دوور بۆ شوێنی نزیک و سەنتەری شارەکان لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە و پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نیە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بارێکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی دروست بووبوو کە بەھۆیەوە مامەڵەی ھاوڵاتییان دوا دەکەوت و کاتێکی زۆرتریان پێ دەچوو تا بتوانن مامەڵەکانیان تەواو بکەن، لەم روانگەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی دوای داڕشتنی پلانی وورد توانرا میکانیزمێک بدۆزرێتەوە بۆ ئاسانکاری ھاوڵاتییان لە تەواوکردنی مامەڵەکانیاندا بەشێوەیەکی خێراتر.
بەڕێوەبەرایەتیەکە چەند ھەنگاوێکی ناوە بەم ئاراستەیە و ڕایگەیاند ئەم ھەنگاوانە پەیڕەو دەکات:
١. نەھێشتنی ڕۆتینی نووسراوەکان لە ئیمزاو سەردانیکردنی ژوورەکان.
٢. کەمکردنەوەی ھەنگاوەکانی مامەڵە و یەکخستنی ژوورەکان کە وا دەکات ھاوڵاتی بە یەکجار نۆرەگرتن چەند کارێک تەواو بکات و ھەروەھا لەبری ئەوەی لە چەند ژوورێک ھاوڵاتییەکە پسووڵە ببڕێت لە یەک شوێندا دەتوانێت بەشی پسوڵە تەواو بکات.
٣. ڕێکخستنەوە و دابەشکردنەوەی ئەفسەر و کارمەندان و پێدانی دەسەڵات بە ئەفسەرەکان لە ڕێگەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ بەڕێوەبەری بەش و ھۆبەکان.
٤. ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکان و لابردنی سنووردارکردنی مامەڵە، ھەروەھا درێژکردنەوەی ماوەی کارپێکردنی پشتگیری کۆمپانیاکان.
٥. زۆرکردنی لیژنەکانی پشکنین لە (٣) لیژنەوە بۆ (٩) لیژنە و بڵاوەپێکردنیان بەسەر تاقیگەکانی پشکنینی ئوتومبیلدا.
ئاماژەشی بەوە کرد، ئەگەر وەک نموونە ژمارەی تەواوکردنی مامەڵەی ھاوڵاتییان وەربگرین لە چەند رۆژێکی مانگەکانی رابردوو و ئێستادا دەبینین کە پلانەکە سەرکەوتوو بووە و مامەڵەی ھاوڵاتییان زیاتر تەواو دەکرێت و بە کاتێکی کەمتر.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕایگەیاند کە دوای جێبەجێ کردنی بڕیارەکە ژمارەی ئەو کارانەی بە ڕێکراون لە ٥٠٠ مامەڵەوە بۆ ھەزار مامەڵە زیادی کردوە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە، ھەوڵ و کۆششەکانیان بۆ ئەوەیە ھەوڵەکانی ھەموو لایەک بە حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی ھەرێم و حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی ئەوانەی تاکو ئێستا بێسەرو شوێنن.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی داواشیکردووە کاری جدی بکرێت لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوند و شارۆچکە و شوێنی نیشتەجێبونی ئێزدییەکان و لە ژیانی ناو کەمپ و ئاوارەیی و بەکار ھێنانیان وەک کارتی سیاسی جۆراوجۆر ڕزگار بکرێن و ژیانێکی ئاسودە و فەراھەمیان بۆ دابین بکرێت و کارو دەسەڵاتی شیاویان لە دەزگا ئیداریەکانیاندا پێبدرێتەوە تاکو لە برین وناھەمواریەکانی سات و ڕۆژەکانی کارەساتەکەیان سارێژ بکرێتەوە.
لەکۆتایدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، ئەرکێکی تر کە لەسەر شانی ھەموانە ئەوەیە ھەوڵەکانی پاراستنی ئێزدییەکان و ناوچەکانیان زیاتر بخرێنە گەڕ تا لە ھەر ھەڕەشە و پەلاماردانێکی تر کە ببێتە مەترسی لەسەر ژیانیان پارێزراو بن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی کونسوڵگەری و نێردە دیپلۆماتیەکان کراوە تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان ئاشکرایان کردووە، باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاکسازی ھەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت.
ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەنێوان ئەوانەی رەوشی تەندروستیان زۆر خراپ و ترسناکە "نێچیرڤان بدیع" جگە لە خوێنبەربوون ھەردوو چاوەکانی کەم بینا بووە و ژانێکی زۆریشی لە ھەردوو گورچیلەکانیشی ھەیە، ھەروەھا "کۆڤان تاریق" توشی نەخۆشی پێست بووە و جگە لەوە"ئەمجەد یوسف" تووشی ڤایرۆسی جگەر بووە و بەھۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێکچوە و ژمارەیەکی تریش لە مانگرتوان لە چاکسازین و باری تەندروستیان ناجێگیرە.
تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان داوایانکردووە، بەھانای دەستگیرکراوانی بادینانەوە بچن و خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە و ئاشکراشیانکردووە ڕۆژی دوو شەممە ١٣ کەسی دیکە لە ئاسایشی گشتی ھەولێر لە نێویاندا ھەریەک لە "سەدرەدین سلێمان" و "شەوکەت شەرەفانی" و "ئەکرم ئامێدی" مانیانگرتووە بەھۆی ئەوەی کە سێ ساڵ و سێ مانگە ڕاگیراون دادگایی ناکرێن .