کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ سبەی راگەیاند
کوردسات نیوز
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت.
ئاشکراشیکرد، سبەی پێنج شەممە ئاسمان پەڵە ھەور بۆ نیمچە ھەور دەگۆرێت و لە ھەندێ کاتدا ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ھەندێ ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە لە کاتەکانی ئێوارەدا و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.