بەڕێوەبەرایەتی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: بەشەخۆراکی یانزەیەم دابەش دەکرێت
ئایار
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکیی سلێمانی، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکی ئەم مانگە دەکات، ھەربۆیەش داوا لە بریکارەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەن، بۆ داگرتنی بەشە خۆراک پارە بخەوێنن، بە پێچەوانەوە خۆراکیان بۆ داناگیرێت.
راشیگەیاند، ھەر بریکارێک لە ماوەی یەک ھەفتەدا لە رێکەوتی ٢١ی ئەم مانگەوە پارەی نەخەواندبێت، بۆ ھەر رۆژێک ٢٥ ھەزار دینار سزا دەدرێت، ھەروەھا پێویستە بریکارەکە خۆی خواردنەکە لە گەنجینەکانی خۆراک لە ھوانە بار بکات.