ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بەشێک لە وەبەرھێنەر و سەرمایەداران لە ھەولێر سەرمایەکانیان بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگوازنەوە و ھیچ یاسایەک نییە رێگریان لێبکات.

وتیشی، لە ھەرێمی کوردستان لە سایەی یاسای وەبەرھێنان دەیان دۆناڵد ترامپ دروستبوون و ھیچ ئومێدێکیش نەماوە بۆ ئەوەی ئەو یاسایە ھەمواربکرێتەوە، چونکە ئیرادەی وەبەرھێنەران لە ئیرادەی حکومەت و پەرلەمان زاڵترە.