گرنگی و بایەخی ماڵپەری شەفافیەت بۆ کادرانی یەکێتی و ھاووڵاتیان
کوردسات نیوز
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
لەمیانی خستنەرووی کارو چالاکییەکانی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھاوکات گرنگی و بایەخی ماڵپەڕی شەفافیەت کەلەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسنووری پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوە خرایەروو.
سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی شەفافیەت یەکێکە لەکارەگرنگەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەرۆژانە داھاتی سلێمانی تێدا دەخریتەروو ھەروەھا بەگرنگیشی زانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراقیش کار لەسەر ئەو پرۆژەیە بکەن ئەوانیش ھاوشێوەی سلێمانی داھاتەکان بخەنەروو.
.