کوردستانکوردستان

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، بەھۆی تەقەی ھێزەکانی پاراستنی سنور لە ئێران لە ناوچەی “تەتە”ی سەر بە ھەورامان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی مەریوان گیانی لەدەستدا، ھاوکات بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ و کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان لە ناوچەی پاوە لە پارێزگای کرماشان سێ کۆڵبەری تریش برینداربوون، رەوشی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

بەپێی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١، بە ھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەکان ٤٦ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ کۆڵبەریش برینداربون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‏‎لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی بەرنامە، ستراتیژی حکومەتی نوێ و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار لە ماوەی یاسایی خۆیدا و ھەنگاونان بەرەو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان.

‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێکیتر پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێکەی بۆ خواست. جەختیشی لەھەمان راسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشوو کردەوە و وتی، پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد ئەرکی حکومەتی نوێیە و دەبێت بەیەک چاو سەیری گەلی کورد و ھەموو گەلانی دیکەی عێراق بکرێت. ھیواشی خواست ھەمووان بە یەک تیم لەپێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان کار بکەن و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەن.

‏‎لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە دووبارەنەکردنەوەی ئەزموونی حوکمڕانی کرد لە رابردوودا و وتی، ھیوادارم حکومەتی نوێ بە دیدگایەکی نوێوە بەرەوە حوکمڕانییەکی تەندروست ھەنگاوبنێت، ھەڵە و ئەزموونی رابردوو دووبارە نەکاتەوە. کێشە سیاسییەکانی تێکەڵی حوکمڕانی نەکرێت و ھاوڵاتییان نەبنە قوربانی ململانێکان. پێکھێنانی حکومەتیش لەم ساتە ھەستیارەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و ھەموومان لەپێناو ھەوڵە نیشتمانییەکان پشتیوان دەبین.

‏‎لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق ستایشی سەرۆک بافڵی کرد بۆ سەرخستنی ئەم ھەنگاوە نیشتمانییە و وتی، ئەمڕۆ ھاتوومەتە لای برا، ھاوڕێ و بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی نوێ. سەرۆک بافڵ و یەکێتی ھاوبەشێکی راستگۆی ئێمەن و پێکەوە بەرەو بونیادنانی داھاتوویەکی گەشتر ھەنگاو دەنێین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ "د. لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە وەرگرتنی ئەو پۆستە نوێیەدا و قوڵکردنەوەی پەیوەندیی برایانەی نێوان ھەردوو وڵاتی دووپاتکردەوە.

لە بەرامبەردا "د. لەتیف رەشید"سەرۆک کۆماری عێراق، سوپاسی ھەڵوێستی پادشای ئوردنی کرد بۆ گرنگیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و کاری ھاوبەش لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی عێراق و ئوردن، ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ پادشای ئوردن و گەلەکەی و حکومەتەکەی خواست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سامرا گوزەل"پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیاوە مافی پارێزبەندی لێوەرگیرایەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە دیاربەکر دەستگیر کرا، لە ئێستاشدا لە زیندانی مارماریاوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێف ژمارە یەکی کاندرای کۆجاعەلی لە ئیستەنبوڵ.

"سامرا گوزەل" لە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ "پارتی کرێکارانی کوردستان" لە کاتی چوونی بۆ پارێزگای ئەدیرنە دەستگیر کرا، میدیاکانی تورکیاش بڵاویان کردەوە لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا ناسنامەی ساختەی پێ بوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی بەیانی دەستپێدەکات و تەنھا یەک بڕگە لەخۆدەگرێت کە بریتییە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، زیاتر لە ٣٠ کاندیدیش بۆ ئەو پۆستە ھەن. 

بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی دانیشتنەکەش، پێویستە یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران واتە ٢٢٠ پەرلەمانتار لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار ئامادەبن. 

بەپێی دەستوری عێراق کە ساڵی ٢٠٠٥ پەسەند کراوە، سەرۆک کۆماری عێراق ھیچ دەسەڵاتێکی جێبەجێکاری نییە و ئەرکی تەشریفی پێسپێردراوە، وەک ئیمزاکردنی مەراسیمی کۆماری و پێشکەش کردنی پێشنیازە یاسا و نوێنەرایەتی کردنی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەمە سەرباری راسپاردنی کاندیدی گەورەترین کوتلە لە پەرلەمان بۆ پێکھێنانی حکومەت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای سەرکوت و کوشتاری رۆژانەی خەڵکی ناڕازی لەسەر شەقامەکان، ئێران بە موشەک و درۆن ھێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکان و ئێستاش بەھێنانی ھێزێکی زۆری سەربازیی بۆ سەر سنورەکانی کوردستان، ھەڕەشەی بەزاندنی سەروەریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەشکرکێشی بۆ سەر حزبەکان دەکات.

راشیگەیاند، ھەرچەشنە دەستدرێژییەکی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستانە و ئەوان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە رێزیان لە سەروەریی حکومەتی ھەرێم گرتووە و دەیگرن و لە حاڵەتی دەستدرێژی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانیان لە قوڵایی خاکی ھەرێمدا، بە ھەموو توانای خۆیانەوە بەرگری لە خۆیان دەکەن.

ھاوکات داواشی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و سەرجەم نوێنەران و کۆنسوڵخانەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان کرد، بەرامبەر ئێران بێدەنگ نەبن و ھەڵویستی جدییان ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوان لەچەند شارێکی رۆژھەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، کە بەھۆیەوە دوو خۆپیشاندەری دیکەی کورد کوژران. 

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە ناڕەزایەتییەکانی شاری نایسەری سەربە سنە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە، بەھەمان شێوە لە کرماشانیش خۆپیشاندارێکی تر گیانی لەدەستداوە.

ھاوکات لە شارەکانی ئیسلام ئاباد و دیواندەرە و بۆکان و ئیلام و سەقز مھابادیش، خەڵک چوونە سەر شەقامەکان و بەھۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان دروستبوو و ھێزە ئەمنییەکانیش گازی فرمێسکڕێژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارھێنا.

ھاوکات لە شاری مھابادیش پێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران روویدا و بەھۆیەوە پاسدارێک کوژراوە، ھەروەھا لە شاری کرماشانیش سێ پاسداری دیکە لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.

بەپێی دوایین راپۆرتی ھەنگاویش، ژمارەی گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، گەیشتووەتە ٣٤ کەس و ھەزار و ٥٤١ کەسیش برینداربوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بۆ چوارەمین رۆژ شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکانی عەفرین و باب و سەرێکانێ بەردەوامە و لە عەفرین دوای پێکدادانێکی توند لەگەڵ فەیلەقی سێیەمی سەربە سوپای ئازاد، دەستەی رزگارکردنی شام و گروپی عەمشات، ناحیەی مەعبەتڵیان کۆنترۆڵکردووە.

ئەوەش دوای رۆژێک لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باسوتە و جەندیریس، بەپێی ئامارەکانیش لەو پێکدادانەدا ١٥ کەس کوژراون.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ھێزەکانی تورکیا کە لە گوند ترەندە بوون، سەربازەکانیان بەرەو ناو شاری عەفرین بردووە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند مووشەکێک بەر بارەگانیان کەوتووە.

ھاوکات لە شاری "باب"یش ، پێکدادانی توند لەنێوان بەرەی شامیە و فرقەی حەمزە بەردەوامە و ناوەندی شارەکە بە چڕی بۆردومان کراوە و کوژراو و بریندار لەنێو ھاوڵاتیانی مەدەنی ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی پێیان راگەیاندوون، پشکی ھەرێمی کوردستان تا سەری مانگ، واتە تا ٢٠ رۆژی تر دابیندەکرێت و ئومێددەکەن وەک ساڵانی پێشووی نەبێت کە لە کۆی ٢٥٧ ملیۆن لیتری ساڵانە، کەمتر لە ٦٥ ملیۆن لیتر بۆ ھەرێم نێردراوە.

ھاوکات فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، پێشتر بە بەھای بازرگانی نەوتی سپی دەدرایە ھەرێمی کوردستان و بۆ ھەر لیترێک ٤٠٠ دینار وەردەگیرا، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوایکردووە بۆ ھەر لیترێک ١٥٠ دینار وەربگیرێت و ئەو داوایەش پەسەندکراوە و جێبەجێکردنەکەی لەسەر بەغداد وەستاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە شەوی رابردوو لە کرماشان و سنە و سەقز و ئیلام و بانە و مەریوان و ورمێ خۆپیشاندان رێکخراو لە شەقامەکان ئاگر کرایەوە، ھاوکات لە شارەکانی تاران و قوم و یەزدانشەھر و ئەھواز و تەبرێز خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر بەردەوامیان بە خۆپیشاندانەکانیان داو لە ئەھواز و تەبرێز ئاگر لەچەند ئۆتۆمبێل و شوێنێک بەردرا.


ھەروەھا رێکخراوی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی رابردوودا لانیکەم حەوت ھاوڵاتی تر لە خۆپیشاندانەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان گیانیانلەدەستداوە و ٤٣٠ کەسی تریش برینداربوون، کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش لە رۆژھەڵات گەیشتووەتە ٣٢ کەس و ھەزار و ٥٤١ کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی کوردیش لەماوەی دوو ھەفتەدا دەستبەسەر کراون کە زۆربەیان بە سەختی ئەشکەنجە دەدرێن. 

ھاوکات کۆمەڵەی گەنجانی گەڕەکەکانی تاران داواکارییان بڵاوکردووەتەوە بۆ رێکخستنی گردبوونەوە لە نیوەڕۆ تا بەیانی رۆژی داھاتوو لە تەواوی مەیدان و شەقامە سەرەکییەکان. ئەوەش یەکەمین داواکاری لەو جۆرەیە کە لە گەنجانی تارانەوە دەربچێت و کرێکارانی پیشەسازی نەوتیش دەگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارەکان، ١٢ ملیۆن خوێندکار دەست بە ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەکەن، ھەروەھا ٥٠٠ ھەزار خوێندکار لە پەروەردەی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانی لە باخچەی ساوایان تا پۆلی ١ بەشداری پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە کەرکوک دەکەن. 

بۆ ئەمساڵ پەروەردەی گشتی کەرکوک ٤٣ ھەزار خوێندکاری نوێی وەرگرتووە و ٩٠ ھەزار خوێندکاریش لە پەروەردەی کوردی بەشداری خوێندن دەکەن. 

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق لەکاتێکدایە کە نیوەی خوێندنگەکانی وڵاتەکە زیانیان بەرکەوتووە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە ھەیە و زیاتر لە ھەزار و ٨٠٠ خوێندنگەش بۆ خوێندن گونجاونین. 

عەلی خەلەف دلێمی وەزیری پەروەردەی عێراقیش رایگەیاندووە، پێویستیان بە نزیکەی ھەشت بۆ نۆ ھەزار خوێندنگەی نوێ ھەیە بۆ ئەوەی رزگاریان بێت لە دوو دەوامی. 

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی یونسێفیش، عێراق لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانی رابردوودا تەنھا ٦% بودجەکەی بۆ کەرتی پەروەردە تەرخانکردووە، کە ئەو بڕەش کەمترینە لە نێو وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا کە بۆ ئەو کەرتە تەرخانبکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە پێکدادانەکان لە عەفرین و باب و سەرێکانێ لەنێوان گروپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا دەستیپێکردووە و لە عەفرین دەستەی رزگارکردنی شام کە پێشر بە بەرەی نوسرە ناسرابوو دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ فەیلەقی سێی سەربە سوپای نیشتمانی  شارۆچکەی باسوتەیان کۆنترۆڵکردووە.

وتیشی، لە ناوچەی درعی فوراتیش لە شاری باب و جەرابلوس، پێکدادانی توند لەنیوان بەرەی شامیە و فرقەی حەمزە روویداوە و بەرەی شامیە زۆرینەی بارەگاکانی فرقەی حەمزەی کۆنترۆڵکردووە لە نێویاندا گرتووخانەی زراعەش ھەیە کە چەندین زیندانی کورد لەخۆدەگرێت کە تائێستا چارەنووسیان دیارنەبووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، لە شاری سەرێکانێش پێکدادان لەنێوان پۆلیسی سەربازی و ھێزەکانی ئەحرار شەرقیە روویداوە لە زۆرینەی ناوچەکانیش ئالۆزییەکان بەردەوامن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی دەرچووان بەرارود بە ساڵانی رابردوو کەمتربوو، بەڵام ئەوان پلانی وەرگرتنی خوێندکارانیان زیاتر کرد و بەراورد بە ساڵانی رابردوو شەش ھەزار کورسییان زیاتر کرد.

وتیشی، وەک بەڵێنیاندا بوو ١٠٠%ی ئەو خوێندکارانەی داواکارییان پێشکەشکردووە وەرگیراون، بەڵام ئەولەویەتیانداوە بە دەرچووانی ئەمساڵ.

ھاوکات د. خەتاب عومەر بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئەمساڵ بەگشتی ٤١ ھەزار و ٢٥٣ خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، کە ٢٧ ھەزار و ٣٦٠ خوێندکاریان دەرچووی ئەمساڵن.

وتیشی، نزیکەی ٢٢ ھەزار کورسی بە بەتاڵی ماون کە نزیکەی ١٤ ھەزار کورسییان بە خۆڕایین، وتیشی، ٣٦٨ خوێندکار بەھۆی ھەڵە لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکان وەرنەگیراون، بەڵام لەچەند رۆژی داھاتوودا ئەوانیش وەردەگیرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ھەموو کۆمپانیاکانی ھێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ژمارەکاتی، دەبێت لە کاتی فرۆشتن و دەرچوونی ئۆتۆمبیل لە کۆمپانیا، لە ھەمان رۆژدا گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا مێژووی دەرچوونی گرێبەستەکە ئەژمار دەکرێت بۆ تۆمارکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، کار بەھیچ مێژوویەکی ناو گرێبەستەکە ناکرێت بۆ ماوەی ئەو ٦٠ رۆژەی بۆی دیاریکراوە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکە.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە، بەپێی رێنماییەکان، تێپەڕاندنی ئەو ٦٠ ڕۆژە و تۆمارنەکردنی بە رەسمی بۆ وەرگرتنی تابلۆ، ئەوا پێویستە ئەو کەسە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا بدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، رەشنووسی پڕۆژەیاسای وەبەرھێنانی کانزایی لە ھەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو پڕۆژەیە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ھەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابوری ھەرێم و ڕێکخستنەوەی بواری وەبەرھێنان لە سامانی کانزاکانی ھەرێم بە دید و ستراتیژێکی نوێ کە باشترین ئەزموون و پێوەر و ڕێکارە کارپێکراوە نێودەوڵەتییەکان لەخۆ بگرێت، ئەو پڕۆژە یاسا نوێیە، دەبێتە ھۆی مسۆگەرکردن و ھاندانی وەبەرھێنەرانی بیانی بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەکانیان لە ھەرێمی کوردستان.

ھاوکات تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دابەشکردنی نەوتی سپی کە سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ رەزامەندیداوە لەسەر ناردنی بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەم مانگە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش ئامادەکاریی پێویستی کردووە لە ٢٠ی ئەم مانگەوە، لە ناوچە شاخاوی و ساردەکانی ھەرێم بە سەر ھاووڵاتییاندا دابەش بکرێت.

ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری لێخۆشبوونی دەرکرد بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاویی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو "منحە"یەی وەریان گرتووە، وەزارەتی دارایشی راسپارد بەجێبەجێکردنی پێشنیارەکە و بەدەرکردنیان لە ڕێنمایی دارایی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوەکەی یەکگرتوودا ھاتوە، لە کۆبونەوەکەدا پرسی وەرگرتنی ھەڵوێست لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی تاوتوێ کرا.

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  خاوەنی پێنج ئەندامی پەرلەمانە. سەرۆکی فراکسیۆنەکەش ھۆکارەکەی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان گەڕاندەوە.

د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی  یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەھۆی درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بەفەرمانی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان دەستلەکار دەکێشنەوە. 

رۆژی ٠٩-١٠-٢٠٢٢ بە ٨٠ دەنگ تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان تاوەکو کۆتایی وەرزی دانانی خولی پاییزە کە دەبێتە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣، درێژکرایەوە.

پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ناڕەزایی لێکەوتەوە؛ ھەریەکە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و نەوەی نوێ، بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان و بەشێکیش لە "سەربەخۆکان" دژی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولە بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...522523524525526...922