وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا سێ یەکەمەکان کرێی خوێندنی ماستەریان لێوەرنەگیرێت
کوردسات نیوز
٤ی نیسانی ٢٠٢٣
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان کە دانەمەزراون، لە تەواوی کرێی خوێندنی ساڵانە بەڕێژەی (١٠٠٪) دەبەخشرێن ئەگەر ھاتوو لە خوێندنی ماستەر لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەرگیران.
بەپێی بڕیارێکی دیکە، ھەروەھا کەسوکاری پلە یەکەمی شەھیدان و ئەنفالکراونی ھەرێمی کوردستان لە کاتی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمی باڵا لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، کورسی خوێندنیان لە دەرەوەی پلان بۆ تەرخان بکرێت بە مەرجی دەرچوون لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی، ھەروەھا لەکاتی دەرچون و وەرگیرانیان لە خوێندن، مۆڵەتی خوێندنیان لە دەرەوەی پلانی پەسەندکراو پێ دەدرێت و ناچنە کێبڕکێی پلانی مۆڵەتی خوێندنەوە.