حەسەن عەکیلی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی ھەوڵەکانی ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی یەکخستن و بەستنەوەی دەروازە سنورییەکان و خاڵە گومرگییەکانی عێراق و ھەرێم بە یەکترەوە، بەڵام تائێستا رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەو مەبەستە نەکراوە.

وتیشی، جگە لە گومرگ و خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان، داھاتی دەستەی گومرگی عێراق بۆ ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ زیاتر لە ١٤ ملیار دۆلار بووە کە گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەتی عێراق.