کوردستانکوردستان

کەنەکە راشیگەیاندووە، ھێرشەکانی ڕۆژانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان گەیشتوەتە ئاستێک کە ھەموو سنورەکانی سەروەری و یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێن، ئەو ھێرشانە درێژەپێدەری کۆمەڵکوژییەکانە لە دژی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.

لە پامەکەدا هاتووە، پێویستە ھەموو جیھان و بەتایبەتی گەلی کورد و ھێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان ھەڵوێستێکی بەھێزیان ھەبێت بەرامبەر بەو ھێرشانە، سەرکۆنەیان بکەن و بێ سزا تێنەپەڕن.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بە پلەی یەکەم ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئاکەپە و مەھەپە لە ھەر بەشێکی کوردستان دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە ئامانجێکی دوژمنکارانە دەزانێت و بە ھەموو شێوەیەک ھێرش دەکاتە سەریان، دەشڵێت: ئەردۆگان لە دۆخێکی زۆر سەختدایە و بە تایبەتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمان و سەرۆکی کۆماردا، دەیەوێت ھەندێک ھێرش لە دژی کورد و سەرکردەکانی کورد بە مەبەستی دروستکردنی بنەمایەک بۆ سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامبدات، پێویستە ھەڵوێستێکی بەھێز بەرامبەر بەو کارانە بگیردرێتەبەر.

ھەر لە پەیامەکەدا کەنەکە جەختیکردوەتەوە کە ھۆکارەکان و ئەرگۆمێنتەکان ھەرچییەک بن ھێرشەکانی تورکیا ڕەوایەتی نیە و بە ھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین، ئاگاداری لێدوانەکانی جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانین کە ھێرشەکانی تورکیا بە شەرعی دەزانێت و یەکێتی تاوانبار دەکات، ئەو وەکو نوێنەری پارتی ناتوانێت بە ناوی حکومەتی ھەرێمەوە سیاسەتی حزبی خۆی بسەپێنێت، پێویست بوو سەرکۆنەی توندوتیژیی دەوڵەتی تورکیا بکەن و ھەڵوێستیان ھەبێت، نەک یەکێتی و ھەموو کورد تاوانبار بکەن کە ھۆکاری ئەم توندوتیژییەن.

ھاوکات کەنەکە باسی لەوەشکردووە، ئێمە جارێکی دیکە داوا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و ھەموو ھێزەکانی دیموکراسی و ھێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان دەکەین، بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشانە بکەن و ھەڵوێستیان ھەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوەکەدا رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانمان لە ماوەی مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمد ڕەشیدی منداڵان لە شاری سلێمانی ١٨ ھەزار و ٢١٨ منداڵی نەخۆش لەھەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، دوو ھەزار و ١٥٥منداڵیش داخڵ کراون.

بەپێی ئامارەکە لەمانگی ڕابردوودا، (١٣٨) منداڵ لەبەشی نەبەکام داخڵکراون و( ١٦٧) منداڵ لەبەشی بەدخۆراکی و ٢٣٩ منداڵ لەبەشی تیشک و دەمار و (٨١) منداڵ لەبەشی ڕاھێنانەوەی چارەسەری خۆراک و( ٢٣) منداڵ لەبەشی ھەرس و جگەر بینراون و (٨.١١٣ )حاڵەتی ھەناسەتوندی تۆمارکراون .

ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری( ١٩.٤٤٣)پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و( ٥٥٢) پشکنینی گەشەی ھۆرمۆن و (٣٥٢) سۆنەر و (١٤١) ئیکۆ و( ١٢) نازور ئەنجام دراوە و( ٧٠٣ )تیشک گیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی....

بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە ھەموو خوشک و برا کریستیانەکانی کوردستان و عێراق دەکەم. 

لەم بۆنەیەدا جارێکیتر جەخت دەکەینەوە لەسەر پتەوکردنی کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان ھەموو پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و عێراق. کوردستان وەک رابردوو و بۆ ھەمیشە بێ جیاوازی نیشتمانی ھەموو پێکھاتەکانی دەبێت و شانازیش بەو فرەڕەنگییەوە دەکات.

ھیوادارم خوشک و برا کریستیانەکانمان لە سایەی ئارامی و ئاسایشدا جەژنێکی پڕ لە خۆشی و شادییان ھەبێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان"کەجەکە"راگەیەرانێکی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تورکیا کەوتۆتە نێو شکست و نائومێدییەکی گەورەوە، بەو ھۆیەوە  ڕەنگە ڕژێمی تورکیا پەنا بباتە بەر ھەموو جۆرەکانی تەنگ پێ ھەڵچنین، بێجگە لەوە ناتوانێت کەس لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ ....
‏‎بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشک و برا کریستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق دەکەم و ھیوادارم جەژنەکەتان بە دڵخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرن.

‏‎تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان لە کوردستان، مێژوویەکی دێرین و درەوشاوەی ھەیە. ھیوادارم ھەموومان پێکەوە پارێزگاری لە کەلتووری فرەڕەنگی و قبووڵکردنی جیاوازییەکان بکەین و سیمایەکی گەشتر بە ھەرێمەکەمان ببەخشین.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکان و ئیددارە سەربەخۆکارکردوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەپێی ماددەی ٨٣ لە یاسای ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٢ یاسای پەروەردە و فێرکردن لە ھەرێمی کوردستان، ھەر کەسێک دزە بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان بکات یان زانیاری لەبارەیانەوە بدرکێنێت، یاخود مامەڵەی پێوە بکات، ئەوا بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت سزا دەدرێت.

لە بڕگەی دووەمی یاساکەدا ھاتووە، ئەگەر کەسەکە ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بوو یان تایبەتمەندبوو بە گواستنەوە یان پاراستن یان ھەڵگرتنی پرسیارەکان، سزاکەی دەبێت بە دوو ھێندە و بە تاوانی ئابڕوبەر ئەژمار دەکرێت و لە وەزیفە دەردەکرێت.

لە بەشێکی تری بڕبارەکەدا ھاتووە، لە حاڵەتی روودانی ھەر کەیسێکی تاوانکاری لەو جۆرە، پێویستە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ لە ھەمان رۆژدا نوسراو ئاڕاستەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئەو سنورە بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی پەرلەمان دەشڵێت، حکومەتیش واجبیەتی بە ھەمان پێوەر مامەڵە لەگەڵ ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان بکات.

راشیگەیاند، شەرمەزاری بۆ ئەنجامدەرانی ھێرشەکە و ھەرکەس ھێرشەکە بە ڕەوا دەبینێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پاراستنی ئارامیی ھاووڵاتیان و ئاسایش و سەقامگیریی سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ئەرکی ھەموومانە، داواکارە ھەموولایەک ھاوکارو ھەماھەنگ بن بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو ڕوداوە نەخوازراوانە.

راشیگەیاندوە، ھەموو لایەکیش دڵنیادەکاتەوە سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئارامن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕێگرییانەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ھاتونەتە ئاراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەندروستی دھۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کەسی کەمتەرخەم لەو رووداوەدا رەوانەی دادگا دەکەن و بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی ماددەی ٦١ لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ، کە شەوی چوارشەممە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق لەبەشە بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان بڕی ئەو ٤٠٠ ملیارە دەداتەوە بە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی کە بەگوێرەی بڕیاری ٣٣٣ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێدرابوو.

مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ٣٣٣ رەزامەندی دا لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ موچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢.

دوای بڕیارەکە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە بیانووی نادەستووریبوونی بڕیارەکە، ئیمزاس لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیارەکە نەکرد بۆ ھەرێمی کوردستان.

ھاوکات دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای مستەفا سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی تایبەتی لەسەر بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیارەکە ئەنجامدا و بڕیاریدا بە نادەستووریبوونی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان.

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، بڕیاردرا ئەو بڕە پارەیە وەکو قەرز بدرێت بە ھەرێمی کوردستان و دواتر لە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ لێی ببڕدرێتەوە، دواجار لە ناوەڕاستی مانگی سێی ئەمساڵ ئەو بڕە پارەیە خرایە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی درایی و وەزارەتی دراییش کورتھێنانی مووچەی مانگی دووی پێ پڕکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا مەلا تەیب

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (تەیب عبداللە سلێمان بەحرکەیی گەردی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم. 

مامۆستا مەلا تەیب زانا و کەسایەتیەکی ئاینی ئیسلامی دیار و نیشتمانپەروەر بوو. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی نوسراوێک کە رۆژی ٥ـی نیسان بانکی ناوەندی عێراق ئاڕاستەی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی کردووە، بڕیاردراوە بانکی کوردستان بێبەش بکرێت لەدەرکردنی (خیتاب زەمان) لەڕێی سەکۆی ئەلکترۆنی و ئەو قەرزانەی بانکی ناوەندی دەیدات، ھەروەھا بانکەکە بێ بەشکرا لە ھەر کردەیەکی خەرج کردنی پارە کە لە یەک ملیار دینار زیاتر بێت تا ئەوکاتەی کرداری چارەسەر و دانانی سیستمی ئەلیکترۆنی بانکەکە تەواو دەکرێت.

لە بڕیارێکی دیکەی بانکی ناوەندیدا ھاتووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ بانکی کوردستان و کەسی بەرپرسیار  لەسەر شاردنەوەی پارەیەکی کۆبۆوە لە ھالک بانکی تورکی دەست پێدەکات کەپێویستە لەماوەی مانگێکدا ئەنجامەکەی دەربچێت، بەھۆی پابەندنەبوون بە بڕیارو ڕێنماییەکانییش دوایین ھۆشداری دەدرێت بە بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی بانکەکە و پابەندکراوە بەوەی لە شەش مانگدا ھەڵەکانی ڕاست بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا مەلا تەیب بەحرکە

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای ئایینی و زانای ناودارو یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی ھەولێرو بەڕانەتی (مامۆستا مەلا تەیب بەحرکە)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم.

مامۆستا مەلا تەیب بەحرکە یەکێک بوو لە زانا ناودارەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناوچەکە، رۆڵێکی دیارو بەرچاوی ھەبوو لە بڵاوکردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا، گیان لەدەستدانی زیانێکی گەورە بوو، دڵگران و خەمبارین، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەندرێن ھیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ ھێڵی ئاسمانی کۆندۆری ئەڵمانی ئاگاداریکردونەتەوە کە گەشتی سبەی نێوان سلێمانی-دۆسڵدۆرف ھەڵوەشێنراوەتەوە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گەشتەکە بە ئاسمانی تورکیادا ئەنجام دەدرێت و تورکیاش ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا داخستووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا نازانرێت راگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-دۆسڵدۆرف بۆ رۆژانی داھاتووش بەردەوام دەبێت یاخود نا، چونکە کۆمپانیای کۆندۆری ئەڵمانی ناتوانێت بەسەر ئاسمانی تورکیادا گەشت بکات،  لەم کاتەشدا ھیچ رێگایەکی جێگرەوەی بۆ گەشتەکەی نییە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتیشی، ھێڵی ئاسمانی کۆندۆر یەکێک بوو لە ھێڵە ئاسمانییە چالاکەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەفتانە گەشتێکی ھەبوو، بڕیاریشبوو لە ھەفتەی داھاتوەوە بکرێن بە دوو گەشت کە ئەوانیش سلێمانی-دۆسڵدۆرف و سلێمانی-میوشن-ن. 

لە رۆژی ٣ـی ئەم مانگەوە کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین بە ئیمێڵێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاگادار کردەوە کە گەشتەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەکە رادەگرن، دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "بەھۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە سلێمانی" تاوەکو ٣ی تەممووزی داھاتوو، ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا دادەخات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ بە فەرمیی نیگەرانییەکانی پارێزگای سلێمانیمان؛ لە بەرامبەر داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا؛ گەیاندە بەڕێز مەمەت مەولوود یاکوت، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان".

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، "دڵنیاییمان لە دۆخی ئارامیی و ئاسایشی سنوری پارێزگای سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی؛ داو، داوامانکرد  ڕێڕەوی ئاسمانیی بکرێتەوەو دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانمان بکرێتەوە."

لە رۆژی ٣ـی ئەم مانگەوە کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین بە ئیمێڵێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاگادار کردەوە کە گەشتەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەکە رادەگرن، دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "بەھۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە سلێمانی" تاوەکو ٣ی تەممووزی داھاتوو، ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا دادەخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکەیدا دەڵێت، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا کۆمەڵێک زانیاریی ناڕاست لەبارەی پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی بڵاوکراونەتەوە.

راشیگەیاند، رووبەری ئەو پەناگەیەی بۆ سەگی بێلانە تەرخانکراوە، پێنج دۆنمە و دەبوو لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە بە ھەماھەنگی بەڕێوەببرێت، پەناگەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ کراوەتەوە و نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ سەگی بۆ ھاتووە، کە ٤٠٠ سەگیان بەھۆی نەخۆشی و گەڕییەوە مرداربوونەتەوە، ٢٠٠ سەگیش نەزۆککراون و گەڕێندراونەتەوە ناو سروشت، لەئێستاشدا نزیکەی ٦٠٠ سەگ لە پەناگەکەدان.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، بەپێی یاسا دەبێت یەکەی کارگێڕی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو پەناگەیە بەڕێوەببەن، ھەروەھا ئەرکی کۆکردنەوەی سەگەکانیش بە ھەردوو فەرمانگەی ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس دراوە نەک شارەوانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...521522523524525...997