ئەمڕۆ لە بەغداد رێککەوتنی ھەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر پرسی ھەناردەکردنی نەوت و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ئیمزا کرا.

دواتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایگەیاند، دەبوو ھەردوولا بگەن بە رێککەوتن و رێککەوتنەکەش لە بەرژەوەندی ھەرێم و بەغدادایە، وتیشی، ئەو رێککەوتنە گوزارشت لە خواستی ھەردوولا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان.

ھەروەھا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وتی، حکومەتی ھەرێم ھەر لەسەرەتاوە نیازی رێککەوتنی ھەبووە و ئەو رێککەوتنەشیان کردووە، بەبێ دەستبەرداربوون لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و رێککەوتنەکە کاتییە و دەبێتە بنەما بۆ یاسای نەوت و غاز.