پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کاتژمێر ١١ی پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و بەشی ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر کۆدەبنەوە و تاوتوێی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن دەکەن.

پێشتریش زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، ھێشتا خاڵی جیاواز ماوە و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆبوونەوەکانی پێشوودا لێکتێگەیشتن ھەبووە لەسەر پرسەکانی چوار بازنەیی و پشتبەستن بە بایۆمەتری عێراق بەھەموو پێداویستییەکانییەوە، لەگەڵ ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان.