لە مەراسیمێکدا دەستبەکاربوونی ھەردوو فیرقەی یەک و دووی پیادەی پێشمەرگە راگەیاندرا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش لەبارەی پێکھێنانی ئەو دوو فیرقەیەوە رایگەیاند، ھەریەکە لەو دوو فیرقەیە لە چوار لیوا و ھەزار و ٢٠٠ پێشمەرگە پێکھاتوون.

وتیشی، دوو لیوای ھاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پێکھێندراون، کە لە بودجەی عێراقدا پارەیان بۆ تەرخانکراوە و دوای پەسەندکردنی بودجە ئەوانیش دەستبەکار دەبن.

ھەروەھا لیوا بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ھەوڵ دەدەن بودجەیەکی سیادی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابنێن و بەردەوامیش دەبن لە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.