لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوو کۆبوونەوە بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٤ی نیسانی ٢٠٢٣
ئەمڕۆ سێشەممە، لە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری ھەولێر، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا رزگار عەلی ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامادەبوونی د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی سێی ھەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەگەڵ ئۆرگان و ڕێکخراوەکانی سنوری مەڵبەندی سێی ھەولێر، دواتر لەگەڵ بریکاری وەزیر، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە .
لە کۆبونەوەکەدا، جەخت کرایەوە لەسەر ھەنگاوەکانی پێداچونەوە و ڕێکخستنەوەی ئۆڕگانەکان و ناوەند و ڕێکخراوەکان بە مەبەستی تۆکمە کردنەوەی ڕێکخستنەکان و باشتر کردنی کاری حزبی و ڕێکخراوەیی و خزمەت کردن بە چین و توێژە جیاجیکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی.
دواتر لە کۆبوونەوی دووەم لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمان، جەختیان لە سیاسەتی یەکێتی کردەوە کەخزمەتکردنە بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی ژیانێکی شایسەو خۆشگوزەران بۆ ھاووڵاتیان .