تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە
کوردسات نیوز
٥ی نیسانی ٢٠٢٣
تانژو بیلگیچ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: 'لە سێی نیسانەوە، ئاسمانیی وڵاتەکەی بە ڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەنیشنەوە یاخود گەشت دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، چڕبوونەوەی چالاکییەکانی پەکەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ھۆکاری راگرتنی گەشتەکان بووە.
وتیشی، لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارەکە ھەتا سێی تەمموزی ٢٠٢٣ کاری پێدەکرێت، تا ئەو رێککەوتە لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەن و لەژێر رۆشنایی پێشھاتەکاندا چاو بە بڕیارەکەدا دەخشێننەوە.
راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە