ئیبراھیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاری ناوخۆ و بیانی و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھاتوزنەتە ھەرێمی کوردستانەوە.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە پێشبینیدەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان بکەن.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم باسی لەوەشکرد، ئامادەکاریی تەواویان بۆ رۆژانی جەژن کردووە، تاوەکو ئەو گەشتیارانەی ھاتوونەتە شارەکانی ھەرێم سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.