د.ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە نێو منداڵانی ھەڵەبجە بڵاوبووەتەوە، بە شێوەیەک لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا ٢٠ تا ٣٠ منداڵ توشی ئەو نەخۆشییە بوون.

وتیشی لە ھەندێک خێزان زیاتر لە منداڵێک توشبووە، بەھۆی ئەوەی نەخۆشییەکە گوازراوەیە، بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە بە ھەموو شێوەیەک سەردانکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی منداڵان قەدەغەکراوە.