کونسڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی رۆژنامەگەری کوردی رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیە، بۆنەیەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگ و سەرەکیەی میدیا لە ھەموو حوکمێکی دیموکراتیدا دەیگێڕێت.

ئاماژەی بۆ ئەوشکردووە، جۆ بایدن رایگەیاندووە، ئێستا کاری ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ لە ھەموو کات زیاتر گرنگە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانییکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕوماڵکردنی ئازاد و بێلایەن و پڕۆفێشنەڵانەی ھەواڵەکان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە ھەرێمی کوردستان، ھاوکات ڕێز لەو ڕۆژنامەنووسانەش دەگرن کە بەردەوامن لە پێدانی ھەواڵی مانادار بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و لەو پێناوەشدا دەکەونە بەر مەترسیی زۆر.