موقەدەم عامر شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، ھێزەکانیان لە یەکێک لە بازگەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک ٢٣ ھاووڵاتی بیانییان لەناو بارھەڵگرێکدا دەستگیرکردووە کە ھیچ بەڵگەیەکی ھاتنە ناو عێراقیان پێنەبووە و ویستویانە بەشێوەیەکی ناسایاسی بێنە ناو کەرکوکەوە و شۆفێری بارھەڵگەرەکەش دەستگیرکراوە.

لای خۆیەوە، فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق رایگەیاند، ھێزێکی پاسەوانی سنور لە سنووری پارێزگای واست ١٢ ھاووڵاتی پاکستانییان دەستگیرکردووە کە لە ئێرانەوە ھاتوون و ھەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو عێراقەوە.