سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی حەبیبە خدر رەسول دەکات
کوردسات نیوز
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک شێخ قادری شێخ سەدرەدینی سندۆڵان بەڕێزان لە خانەوادەی کۆچکردوو و خزمانی سندۆڵان بۆ کۆچی دوایی خاتوو (حەبیبە خدر رەسوڵ) ھاوسەری کەسایەتی خوالێخۆشبوو کاک سەدرەدینی سندۆڵان، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان