سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک لە بازاڕی پەنجا عەلی کەرکوک ھەوڵیداوە بۆمبێک لە نێوبازاڕەکەدا دابنێت، بەڵام ھێزەکانی پۆلیس رووبەڕووی دەبنەوە و شکستی پێدەھێنن، بەڵام لەو رووبەرووبوونەوەیەدا پۆلیسێک بە سەختی برینداردەبێت.

پۆلیسی کەرکوک راشیگەیاند، دوای ھەڵھاتنی تاوانبارەکە پۆلیسی کەرکوک توانیان لە کەمتر لە ٢٤ سەعات دەستگیری بکەن و رادەستی دادگای بکەن.