کوردستانکوردستان

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی ١٥٪ی  داھاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر٤٠ پڕۆژە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە ٣٧ پڕۆژە، ئەو پرۆژانە لە سنووری ھەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر جێبەجێکراون، لەسەر بودجەی ١٠٠٪ی شارەوانی و تەمویلی دارایی ٣ پڕۆژە و لەسەر پێشینەی بەڕێوەبەرایەتییەکانیش ١١ پڕۆژە جێبەجێ کراون.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەیان بەوەکرد ، پڕۆژەی ستراتیژیی شەقامی بازنەیی ١٥٠ مەتری ھەولێر بە گوژمەی زیاتر لە ١٣١ ملیۆن دۆلار لە شەقامی ھەولێر - کۆیە بۆ ھەولێر - شەقڵاوە، ھەروەھا شەقامی خێرای ڕێگەی گۆپاڵ بە گوژمەی زیاتر لە ١١٠ ملیۆن دولار جێبەجێ کراون. ھەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ڕێگەی کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێرەوە بڕی زیاتر لە (٧١٣٢) تۆن قیر بۆ چاککردن و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکانی شاری ھەولێر بەکارھاتووە.

باسیان لەوەشکرد، بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە ھەولێر، لە ڕێگەی تیمەکانی ئەندازەی پارکەکانی سەر بە شارەوانیی زیاتر لە ١٢١ ھەزار دار و١٨٢ھەزار گوڵ چاندراون و ئەمەش کاریگەرییەکی باشی لە زیاترکردنی ڕێژەی سەوزایی شار ھەبووە، ئێستا ڕێژەکەی گەیشتووەتە ١٩٫٥٪ لەگەڵ ڕەخساندنی ژینگەیەکی پاک و بێگەرد.

ھاوکات تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە شارەوانیی ھەولێر زیاتر لە (٧٤٠) تۆن زبڵیان کۆکردووەتەوە و ژێر خاک کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی چواری قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پشکنینی ئەو خواردەمەنیانەی لەلایەن چێشتخانە و خواردەمەنییە خێراکانەوە پێشکەش بە ھاوڵاتیان و گەشتیارانی شاری سلێمانی دەکرێت، لە ‌مانگی رابردودا لیژنەکە سەردانی زیاتر لە ٢٠٧ شوێنی کردوە.

لەکۆی ٢٠٧ شوێن، پسوڵەی سەرپێچی بۆ ٣٧ شوێن کراوە و ١٧ شوێنیش ئاگادار کراونەتەوە کە پابەندی مەرجەکانی کارکردن بن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.

وتیشی، "بەھۆی پابەندنەبون بە ‌مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لیژنەی چواری قایمقامیەتی سلێمانی سێ شوێنی داخستوە."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، سەعات ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ھەولێر لە بەردەم ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە شاری پاریس، رێورەسمی یادکردنەوەی (ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل) ئەو سێ کوردەی لەلایەن ھاووڵاتییەکی فەڕەنسی رەگەزپەرستەوە کوژران بەڕێوەدەچێت.

ھەروەھا دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمەکە، ھاوڕێ و کەسوکاریان لە فەڕەنسا بۆ دوایینجار ماڵئاواییان لێ دەکەن و دواتر تەرمەکان بەرەو باکوری کوردستان بەرێدەکرێن و لە زێدی خۆیان بەخاکدەسپێردرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەڵمەتی ڕەشبگیری ھاوڵاتییانی خەڵکی جوانڕۆ، ئێوارەی دوێنێ چوار کەسی تر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی ھەنگاو، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تەنھا لە رۆژھەڵاتی کوردستانی ١٢٧ ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٦٥ ھەزار ھاووڵاتیش دەستگیرکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ وەزارەتی تەندروستی وەکو یەکەم وەزارەت موچەی مانگی ١٢ وەردەگرێت و دابەشکردنی موچەش تاوەکو ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ھەربەپێی خشتەکە، دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو ٢٢ رۆژ دەخایەنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نرخی گازوایل، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لە ھەولێر لەنێوان ١٣ ھەزار دینار بۆ ١٥ ھەزار و ٥٠٠ دینارە و لە سلێمانی ١٣ ھەزار و ٥٠٠ بۆ ١٦ ھەزار و ٥٠٠ دینار.
ھەروەھا لە ھەڵەبجە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان ١٦ ھەزار دینار بۆ ١٧ ھەزار و ٧٥٠ دینارە، لە دھۆکیش ١٩ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

 بەپێی ئەو نرخانەی لیژنە تایبەتمەندەکانی کارەبای مۆلیدە رایانگەیاندووە، زۆرترین نرخی کارەبای مۆلیدە لە دھۆک بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان گەزنەیی ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەندین ناوچەی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ساڵە نەوتی تێدا دابەشنەکراوە و ھەرچەندە ئەمساڵیش حکومەت نەوتی سپی بە نرخی ١٠٣ ھەزار و ٥٠٠ دینار بە ھاووڵاتیان فرۆشت، بەڵام شکستیھێنا و لەم وەرزی سەرمایەدا ٨٣%ی خەڵک بە ١٠٣ ھەزارەکەش نەوتیان بەدەست نەگەیشتووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پێشتر لە دادگا سکاڵای لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردبوو و وەزارەتی تەندروستی کەیسەکەی دۆڕاند و دادگا بڕیاریدا ئەو کارە نایاساییەی رابگرێت، بەڵام وەزارەت ھەر بەردەوامە.

کاروان گەزنەیی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەکاتێکدا کە وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی ھەرێم کاری نایاسایی دەکەن، چۆن دەکرێت داوا لە خەڵک بکەن یاسا جێبەجێ بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردسات نیوزی رایگەیاند، کە ئەو ٧٥ ھەزار دینارەی لە مووچەی پاسەوانانی سنووری ھەرێم بڕواوە بەھۆی پەسەندنەکردنی بودجە و دامەزراندنی ژمارەیەک لە پاسەوانی سنوورە.

راشیگەیاند، لە مانگی شووباتی ئەمساڵەوە ئەو پارەیە بۆ پاسەوانانی سنوور دەگەڕێندرێتەوە و بڕینی ئەو پارەیەش ھیچ پەیوەندییەکی بە ھەرێمی کوردستانەوە نییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەمڕۆ لە بەردەم ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە شاری پاریس، رێورەسمی یادکردنەوەی (ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل) ئەو سێ کوردەی لەلایەن ھاووڵاتییەکی فەڕەنسی رەگەزپەرستەوە کوژران بەڕێوەچوو.

ھەروەھا دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمەکە و ئەنجامدانی چەند چالاکییەک، ھاوڕێ و کەسوکاریان لە فەڕەنسا بۆ دوایینجار ماڵئاواییان لێ دەکەن و دوو تەرمیان دەگەڕێندرێنەوە باکوری کوردستان لەوێ بەخاکدەسپێدرێن و تەرمەکەی تریش دەگەڕێندریێتەوە ھەرێمی کوردستان و لە کەمپی مەخموور بەخاکدەسپێردرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لە درێژەی ھەڵمەتی دەستبەسەرکردنی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، لەماوەی سێ رۆژدا ٣٠ ھاووڵاتی تری جوانڕۆ لەلایەن ئەو ھێزانەوە رفێندراون، لەو ژمارەیەش ناسنامەی ٢١ کەسیان ئاشکرا کراون.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، بەشێکی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و چارەنووسیان ئاشکرا نییە و شوێنی دەستبەسەرکردنیان دیاری نییە، ھیچ زانیارییەکیش لەسەر رەوشی تەندروستییان لە بەردەستدا نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا لە ١٦١ شاری ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان ٥١٦ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٧٠ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەر لەو چوارچێوەیەدا نزیکەی ١٩ ھەزار و ٢٠٤ خۆپیشاندەر دەستبەسەرکراون، لەو ژمارەیەشە ٦٨٧ کەسیان خوێندکاری زانکۆ و خوێندنگەکانن.

ھەروەھا بە تۆمەتی"بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەوی” و "شەڕی دژ بە خودا” سزای لەسێدارەدان بەسەر بەشێک لە خۆپیشاندەراندا سەپێنراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە سوپای تورکیا بەبەردەوامی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکات، بەوھۆیەشەوە چەندین ھاووڵاتی برینداربوون و زیانی زۆریش بەر گوندەکان و ناوچەکە کەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەھا لەگەڵ ھاتنی ئەو شەپۆلە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ناوچەکان دەکات لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

راشیگەیاندوە، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مام ناوەند لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان،لە کاتەکانی شەودا نمە باران ناوچەکانی ھەولێر دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی تێکەڵی بەفر وباران ھەیە لە ھەندێک لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاندوە، سەرۆکایەتی داوکاری گشتی رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر دەرھەق بەو سایتانەی وێنەی منداڵەکەیان بڵاوکردوەتەوە، ئەوەش بەپێی یاسای چاودێری نەجەوانان ژمارە ٧٦ی ساڵی ١٩٨٣ بۆ پاراستنی ئەو منداڵە پێشێلکردنی یاسایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی چەندساڵەی نزار ئامێدی کرد کە یاوەرێکی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە و خزمەتێکی بەرچاوی لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پێشکەشکردووە. وتیشی، دڵنیام لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەشدا بە ھەمان رۆحیەت و ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆتانەوە کار دەکەن و خزمەتێکی بەرچاوی گەل و وڵات دەکەن.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانی کەشوھەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی عیراق کرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، بەداخەوە گۆڕانی کەشوھەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی عیراق و ھەرێمی کوردستانیش دروستکردووە، بۆیە ئێمە ھاوکار و پشتیوانتان دەبین بۆ ھەر ھەوڵێک کە لەخزمەت پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەماندایە. وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی و ھەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامیش لە ھەرێمی کوردستان ھەر لەو پێناوەدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...514515516517518...955