د.پشدەر عەبدوڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێژەی لەدایکبوونی منداڵ بە نەشتەرگەری زیاترە لە ٩٥% و منداڵی نەبەکامیش زیادیکردووە، ھەروەھا ھۆشداریدا لە مەترسیداری دەرکردنی منداڵ لە نەخۆشخانە لەسەر بەرپرسیارێتی دایک و باوک.
د.پشدەر عەبدوڵا نیگەرانیشی دەربڕی لە بەکارھێنانی دەرمانی دژە بەکتریا کە پێنجەم ھۆکاری گیانلەدەستدانە لە جیھاندا و رەنگە لە ھەرێم ببێتە ھۆکاری یەکەمی گیانلەدەستدان، وتیشی داوایانکردووە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان چاودێری ورد ھەبێت سەبارەت بە نەشتەرگەری منداڵبوون و نەشتەرگەری تر کە بۆ منداڵ دەکرێت و رێگەپێدراو نین.
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، سەرەتا کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و لە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەوە کاریگەری شەپۆلەکە بەھێزدەبێت و بارانبارین تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت، ھەروەھا پلەکانی گەرما دادەبەزن و رۆژی چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەری ئەو شەپۆلە دێت.
ھاوکات ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو شەپۆلی سەرما و بایەی چەند رۆژێکە سلێمانی گرتووەتەوە لە درەنگانی شەودا کۆتایی دێت.
وتیشی، رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە سلێمانی ٢٠٩.٥ ملم بووە، ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە ٢٥١ ملم بارانباری بوو.
بەپێی فەرمانێکی وەزاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لۆگۆی تەکسی دەدرێت بەو شۆفێرانەی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن و لە نێوان گواستنەوەی ئەو ناوچانە و شارەکانی ھەرێمی کوردستان کاردەکەن بەو مەرجەی بەر لەم فەرمانە خاوەن ھێڵی گواستنەوە بن.
لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر مووچەخۆرێکی کەرتی گشتی، کە کۆی گشتی مووچەکەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر بێت، رێگەی پێدەدرێت لۆگۆی تەکسی وەربگرێت و پێویستە ساڵانە لە کاتی نوێکردنەوەی لۆگۆی تەکسی پشتگیری فەرمانگەکەی، کە کۆی مووچەکەی تێدا روونکراوەتەوە بباتە بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی تایبەتمەند.
وەزارەتی ناوخۆ ئاشکراشیکردووە، لە دوای دەرچوونی ئەو فەرمانە تا رێکەوتی ١٥ی ٧ی ٢٠٢٣ مۆڵەت دەرێتە ئەو شۆفێرانەی تەکسی کە رێکارەکانی لۆگۆی تەکسییان تەواو نەکردووە بۆ تەواوکردنی رێکارەکان، بەپێچەوانەوە دەستدەگرن بەسەر ھەر تەکسییەک کە بێ لۆگۆ کاربکات.
ئارێز عەبدوڵلا لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروھۆشیاری پێشوازیکرد لە د. فەریاد فازڵ عومەر سەرۆکی ئینستیوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین و مامۆستا رەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکەی ژین و گفتوگۆیان لە بارەی خزمەتکردنی زیاتری ئەدەب و رۆشنیبیری کوردی کرد .
لە بەرامبەردا د. فەریاد فازڵ، وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و بەسەرکردنەوەیە باسی لە ھەوڵەکانی خۆی وەک ئەکادیمستێکی کورد و ئینستیوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین کرد و رایگەیاند: ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئەدەبیاتی رەسەنی کوردی بۆ زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و زمانەکانی دیکە وەربگێڕین، چونکە ئەو گواستنەوەیە بۆ کورد گرنگە و دەبێت کارێکی وابکەین کە نەتەوەکانی دیکە ئێمە لەڕێی ئەدەبیات و شارستانیەتە رەسەنەکەمانەوە بناسن. بۆیە ئەوەندەی بۆمان بکرێت لەسەر ئەم شێوازی ئیشکردنەمان بەردەوام دەبین و لە داھاتووشدا چەندین بەرھەمی ئەدەبیاتی کوردی وەردەگێڕین.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژانە پێنج بۆ شەش تانکەر نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت، وتیشی، چاوەڕێن بڕێکی زیاتر لە عەمبارەکاندا کۆببێتەوە و پاشان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
محەمەد حەسیب لەبارەی ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بڕیاریداوە بڕێک نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی ھەرێم بنێردرێت، وتی، تائێستا لەو بارەیەوە ھیچ نوسراوێکی رەسمیان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ھەرکاتێک نەوتی تر لە بەغدادەوە گەیشت دەستبەجێ دابەشی دەکەن.
وەفدێکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە.
وەفدەکە دوای گەڕانەوەیان لە بەغداد، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ناوەڕۆکی سەردان و کۆبوونەوەکانیان لە بەغداد روونکردەوە.
باڵانبۆ محەمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان رایگەیاند، باسیان لە پرسی سنوورەکان و بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووە و داوایانکردووە، سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی بکەن لە کردنەوەی دەروازەیەکی سنووریی لە ھەڵەبجە، ھەروەھا داواشیانکردووە، بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بە ھەماھەنگی پڕبکرێتەوە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش لە ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان زیاتر بکرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو بڕە نەوتە بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکاندا بێ بەرامبەر دابەش دەکرێت، کە ٣٠ تانکەر بۆ پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە، ھەروەھا ٣٠ تانکەری تریش بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دەبێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راشیگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت دوای ھاتنی ئەو بڕە نەوتە راستەوخۆ نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەکانی کوردستاندا روو لە دابەزین بکات و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی خێراتر بکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەوانەی رێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان بە شاھید ھەیە بەڵێننامەی شاھیدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانک بکەن، ھەروەھا ئەو زیندانییە سیاسیانەی کۆچی دواییان کردوە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، ئەوانەی لەو لیستەدا ناویان ھاتووە و موچەی تریان ھەیە لەماوەی مانگێکدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن کەمنحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن و موچەکەی تریان ھەڵدەبژێرن.
.jpg&w=2048&q=75)
وتیشی، کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی دەروبەری تایبەتمەندییان ھەیە و بەپێی رێککەوتنی سیاسی لێپرسراوانی ئیداری قەزا و ناحیەکان دادەنرێت، بەڵام پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک کەسێکی نزیکی خۆی بۆ پۆستی قائیمقامی قەزای داقوق دەرکردووە، لە کاتێکدا قائیمقامی ناوەندی کەرکوک و دبس و حەیجە لەلایەن پێکھاتەی عەرەبەوە بەرێوە دەبرێن، قائیمقامی داقوق پشکی نەتەوەی کوردە و رێگە نادەن کەسێکی تر لەو پۆستە دابنرێت.
دیلان غەفور ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای گوشارەکان و ھەڵوێستی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکوک راگیراوە و جێبەجێ ناکرێت.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە شایستە داراییەکانی ھەرێم و ناردنی ٤٠٠ ملیارەکە بڵاوکردەوە رایگەیاند، دادگای فیدراڵی جارێکی تر، دژایەتی خۆی بۆ مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی ھەرێم دووپات کردەوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھەرێمی کوردستان، ھەرێمێکی فیدرالی دەستوورییە و ئەم بڕیارانە، پێشێلکردنێکی زەق و ئاشکرای دەستووری عێراقە، ھەروەھا دژی رێککەوتننی لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەتە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ، بۆیە ئێمە ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بە بڕیارێک نەک تەنیا دژی ھەرێمی کوردستان، بەڵکو دژی حکومەتی نوێی عێراق و لایەنە پێکھێنەرەکانی حکومەت دەزانین و پێویستە ھەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرایان بەرامبەر بڕیار و ڕەفتارە دادگای فیدراڵی ھەبێت.
جەختیشی لەوەکردوەتەوە، ھەرێم ڕێز لە دەستوور و یاسا و دادگا شەرعییەکان دەگرێت، بەڵام ئەو دادگایە بە شێوەیەکی دەستووری پێکنەھاتووە و ڕێکنەخراوە و ناتوانێت وەک دادگایەکی فیدراڵی بڕیار بدات، بۆیە بڕیارەکانی ڕەت دەکەنەوە، داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، نەچێتە ژێرباری بڕیارەکەی دادگا و پابەندبێت بەو بەڵێنانەی بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم داویەتی.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بڕيارى ئهمڕۆى دادگهى باڵاى فيدراڵيى عێراق به نادروستيى ناردنى شايستهى دارايى و مووچهى مووچهخۆرانى ههرێمى كوردستان لهلايهن حكوومهتى فيدراڵيى عێراقهوه له ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى تهواو نادادپهروهر و ستهمكارانهيه. ئهو بڕياره نهك تهنيا مووچهخۆران و خهڵكى كوردستان كه هاووڵاتيى عێراقن، بهڵكو تهواوى پرۆسه و سهقامگيريى سياسى و ئهو ڕێككهوتنهش به ئامانج دهگرێت كه حكوومهتى نوێى فيدراڵيى عێراقى لهسهر دامهزراوه.
عێراق به پرۆسهيهكى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسهقامگيريدا تێپهڕى تاكو دواجار حكوومهتێك له بهغدا هاته كايهوه كه خهڵكى عێراق هيوا و ئومێديان لهسهر قۆناغێكى سهقامگير و باشترى داهاتوو ههڵچنى. ههموو چاوهڕوانييهك له دادگهى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئهوهبوو كه به پاراستنى بهرژهوهنديى ههموو پێكهاتهكانى عێراق و به ڕهچاوكردنى دۆخى سياسى، نهبێته هۆى شێواندنى ئهو دهرفهت و كهشه ئهرێنييهى بۆ چارهسهركردنى كيشهكانى وڵات، بهتايبهتى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا دروست بووه و سهقامگيريى سياسيى عێراق نهخاته مهترسييهوه!
ئهم بڕيارهى دادگهى باڵاى فيدراڵيى عێراق لهم كاتهدا، جگه لهوهى گومان و دهيان نيشانهى پرسيارى گهوره دروست دهكات، ههروهها بابهتى پهلهكردن له دهرچوواندنى ياسايهكى تازه بۆ دووباره دامهزراندنهوهى دادگهكه دههێنێته پێشهوه، وهك بهشێكى گرنگ و سهرهكيى ڕێككهوتنى لايهنه سياسييهكان بۆ دامهزراندنى حكوومهتى نوێى فيدراڵيى عێراق.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سیادە لە تویتێکدا رایگەیاندووە، ھێزە نیشتیمانییەکان ھەوڵێکی زۆریان داوە لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیری و نابێت ھیچ دامەزراوەیەک لە عێراق جارێکی تر مەترسی لەسەر ئەو سەقامگیرییە دروست بکات.
دەشڵێت، کوردستان بەشێکە لەگەلی عێراق و نابێت دەست بۆ قوتی ژیان و سامانیان ببرێت بەرێگەیەکی پێچەوانەی لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان کە حکومەتی نوێی عێراقی لەسەر پێکھێنراوە.
عیماد حسێن لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٢:١٠ خولەکی شەوی رابردوو لە گوندی گربیش لە ناحیەی دینارتە لە ئاکرێ، ژن و پیاوێک پێکەوە کوژراون، وتیشی، ژنەکە تەمەنی ٣٤ ساڵە و پیاوەکەش تەمەنی ٣٧ ساڵە.
راشیگەیاند، رووداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو دوو مامۆستایە خەڵکی گوندی "پەسوێ"ی سەر بە پیرانشارن و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان نییە، لە کاتی رفاندنیشیان لە لایەن ھێزەکانی حکومەتەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و دەستبەسەر کەلوپەلە شەخسییەکانیاندا گیراوە.
دەستبەسەرکردنی ئەو دوو مامۆستا ئاینییە دوای ئەوە دێت کە مامۆستایانی ئاینی شارەکانی پیرانشار و شنۆ و نەغەدە لە دووەمین راگەیەندراویاندا رایانگەیاند، ئیدانەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دەکەن و ئاماژەشیانداوە بە ئەنجامدانی سزای لەسێدارەدان و ئەشکەنجە و سەپاندنی سزای قورس بەسەریاندا، لەلایەن ھێزەکان و ناوەندەکانی حکومەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ ھێزێکی سەر بە فەوجی چواری لیوای ٣٢ی سوپای عێراق، ھەڵیکوتاوەتە سەر گوندەکانی "خەرابە و پەڵکانە و سەربەشاخ و گابەڵەکە و شانەغە" لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و بەڵیننامەیەکیان بەسەر دانیشتووانی ئەو گوندانە دابەشکردووە و داوایان لێکردوون سەردانی لیژنەی کشتوکاڵی کەرکوک بکەن.
راشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆ بەھۆی فشاری عەرەبەھاوردەکانەوە کێشە لەنێوان کوردانی گوندی یەنکیجەی ناوچەی تاڵەبان لە سنوری داقوق و عەرەبە ھاوردەکانی گوندی کڵیسە دروستبووە و عەرەبە ھاوردەکان مەڕوماڵاتەکانیان کردووەتە ناو زەویوزاری چەند جوتیاریکی گوندی یەنکیجە، بەو ھۆیەوە گرژی لەنێوان ھەردوولادا دروستبووە و دواترعەرەبە ھاوردەکان ناچارکراون گوندەکە بەجێبھێڵن.
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێشتا زیاتر لە ١٣٥ھەزار ئاوارەی ئێزیدی نەگەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان و لە کەمپەکاندا دەژین، وتیشی، لە سنوری شەنگال ٨٢ گۆڕی بە کۆمەڵ ھەڵدراونەتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کەمتەرخەمبوون لە پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ رووفاتەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
دیندار زێباری وتیشی، ئەو منداڵانەی باوکیان تیرۆریستی داعش بووە، گرفتی یاساییان بۆ دروستبووە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکات.