میتحەد سانجار، ھاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بە گشتی لەم ھەڵبژاردنەدا نەگەیشتن بە ئامانجی خۆیان و لە چەند ناوچەیەک دەنگیان لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ ئۆرگانەکانیان و ھاوپەیمانەکانیان دادەنیشن و لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی ئەم ھەڵبژاردنە دەکەن.

لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی تورکیادا، پارتی دیموکراتی گەلان-ھەدەپە لەژێرناوی (پارتی چەپی سەوز) و لە چوارچێوەی (ھاوپەیمانیی رەنج و ئازادی)، بەشداری ھەڵبژاردنی کرد، کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تاکو ئێستا ئەو ھاوپەیمانێتییە رێژەی ١٠.٥٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و تائێستا ٦٦ کورسیی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە.