بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر) دەکات، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە دەکات، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەھید).

ھەروەھا پەرلەمان دەنگ لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت ئەندامی پەرلەمان دەدات.

بڕگەیەکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بریتییە لە دەستلەکارکێشانەوە و دانانی چەند پەرلەمانتارێک لە لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان.