مەکتەبی سیاسی یەکێتی پشتیوانی بۆ داوا رەواکانی مامۆستایان دووپاتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئایاری ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەین.
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە گشت قۆناغەجیاجیاکانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە ولەخەباتی نەتەوایەتی و رزگاریخوازی گەلەکەشماندا ھەمیشە سەرقافڵە و پێشەنگ بوون و لەسەنگەری بەرگریداچەندین قوربانیان بەخشیوە بەگەل ووڵات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لەگەرمەی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ ولەناوچە ڕزگارکراو و ئازادەکانی سنوری دەسەڵاتیدا شانبەشانی ئەرکی پێشمەرگایەتی ھەلێکی گونجاوی بۆکاری ڕێکخراوە پیشەییەکانیش ڕەخساندبوو،لە ئیمڕۆی حوکمڕانی شاریشدا زیاترو باشترپشتگیری لە ئامانج و داواکارییەکانی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات بۆداکۆکی کردن لەمافەکانی گشت مامۆستایان و برەودان بەبواری پەروەردەوخوێندن و زانست لەکوردستاندا .
ھەرلەم یادەدا پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین، بەتایبەت لەبەرزرکرنەوەی پلەوگێرانەوەی پاشەکەوت و زیادکردنی مووچەی خانەنشینی و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێکی سەربەرزانەبۆیان، ھەمووئەمانەبە فاکتەری گەشەو پێشکەوتنی پرۆسەی پەروەردەوزانست دەبینین.
لەم یادەپرشکۆیە سڵاوی ئەمەک و وەفاداری دەنێرین بۆئەومامۆستا تێکۆشەرانەی لە وێستگە جیاجیاکانی خەباتداخزمەتیان کردووەوھەمیشە چرای پەروەردەو زانستیان بڵند راگرتووەودڕییان بەشەوەزەنگی تاریکی داوە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان