دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک فارس ئاغا رەشگەری، ئەندامی خوولی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان .
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئازاد یونس ئاغا) برای بەڕێزتانم پێگەیشت .
پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت .
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان ھونەرمەند و ھونەردۆستانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاک (دێنی بەکر)
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست (دێنی بەکر) نیگەران و دڵگران بووم.
(دێنی بەکر) ھونەرمەندێکی بەھرەمەند و دڵسۆز بوو کەبەوپەڕی ئەمەکداری و خەمخۆرییەوە کارەکانی بەجێ دەگەیاند بەتایبەت لە دوایین ئەرکی دا کە بەڕێوەبەری سینەمای سلێمانی بوو.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە دێنی و ھەموو ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بردنەدەرەوەی کریدت کارت و دێبت کارت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی"کریدت کارت و دێبت کارت" بە رێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، تائێستا نزیکەی دوو ھەزار و ١٥٠ کارت دەستی بەسەردا گیراوە.
دەشڵێت، ئەو کارتانە لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارھاتووە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بردنە دەرەوەی "کریدت کارت و دێبت کارت" ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و رێنماییەکانی دارایی ڕێکخراوە، ھەر گەشتیارێکیش دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەو دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە ھەر بانکێکدا.
نەرمین مەعروف لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە دۆلاری لە بازارەکاندا کەمکردووەتەوە، ھۆکاری دوەمیش بەکارھێنانی کارتەکانی کڕینی دۆلارە لە بانکی ناوەندی بۆ بە قاچاغبردنی دۆلار لەبەرامبەر ئەوەشدا بانکی ناوەندی رێکارەکانی قورس کردوە و بازرگانان بە ئاسانی دۆلاریان بۆ دەستەبەر ناکرێت بۆیە لە بازارەکاندا دەیکڕن و ئەوەش خواستی لەسەر دۆلار زیاد کردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی بەھای دۆلاری ھەیە و بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ ئاستی بڕیار لەسەر دراو بەرز دەکاتەوە.
راشیگەیاندوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە دوو ھەڵمەتی جیاوازدا لە ٥ی و ٧ی ئەم مانگە، لە ھەردوو شاری سلێمانی و کفری توانیان ٣ تۆمەتباری بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن.
تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەکانی ٢٦ و ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەرزاییەکانی گوندی گوھەرزێیان لە خۆرھەڵاتی قەزای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد.
وتیشی، بەھۆی بۆردومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی ناوچەکە دروستبووە، بەتایبەت لەلای دانیشتووانی گوندەکانی نھێلی.
بۆردومانەکەی تورکیا لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوبەناو بۆردومانی زنجیرە چیاکانی مەتینا و گارە لە سنوری قەزای ئامێدی دەکەن.
ئەحمەد تورک لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد، ئەوان خۆیان ڕادەستی ئەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی تورکیا ناکەن و تا کۆتایی شەڕ دەکەن، سەڵاحەدین دەمیرتاش، گوڵتەن کشاناک، سەباحەت تونجەل، فیگەن یوکسەکداغ و چەندین ھاوڕێی دیکە لە زیندانەکاندان، ھەموو ئەوانە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ڕوودەدەن و دەیانەوێت کورد چاوترسێن بکەن.
دەشڵێت: دەسەڵاتی سیاسی بە ڕەتکردنەوەی زمان و ناسنامەی کورد دەیەوێت درێژە بە حوکمڕانی خۆی بدات، بەڵام تورکەکان دەڵێن: پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی لە دەسەڵات دووردەخەنەوە و دەست بە پڕۆسەی دیموکراسی دەکەن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو کە چاودێری رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات، بڵاویکردەوە، دوو چالاکوانی کورد لە سنە بەناوەکانی عیباد حەبیبی و موسلیم سەعیدپوور لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای ساڵێک زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەو دوو چالاکوانە تۆمەتبارکراون بە ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز، سزاکەشیان لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ ھەڵپەسێردراوە.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، توانی رەزامەندی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق وەربگرێت و حاجیانی ھەرێمی کوردستانیش ھاوشێوەی حاجیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ١٠٠ دۆلاریان بە نرخی ١٣٢ ھەزار دینار بۆ دەگۆڕدرێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر عێراق بڕیاریدابوو بە نرخی بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار بۆ حاجیان عێراق ئەژماربکرێت، بەڵام بڕیارەکە حاجیانی ھەرێمی نەدەگرتەوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
هاوڵاتییەک، کە پارە و ئاڵتونی لێدزراوە، سکاڵای لەسەر تۆمەتبارەکە تۆمارکردووە.
تۆمەتبارەکە کوردە و تەمەنی 25 ساڵە، پۆلیس دەڵێت دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 راگیراوە.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێك ئاڵتون و "چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەهادا،" پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ تیمی ھەرێمی کوردستان بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسییە داراییەکان و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر کە لە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و ١٥ دامەزراوەی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوون کۆبووەوە.
وەزیری ناوخۆ لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لە ھەوڵەکانی حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان کرد کە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی رووندا چەندین ساڵە شەڕی تیرۆر و سەرچاوەکانی داھات و پارەدارکردنی دەکەن و لە بوارەکانی نەھێشتنی دەرفەت بۆ سپیکردنەوەی پارەش ھەنگاوی زۆر باش نراون.
ھەروەھا تیمی ھەرێمی کوردستانی راسپارد کە ھەموو ھەماھەنگییەک لە گەڵ تیمی فیدراڵی بکەن و ئەو راسپاردانەی پێویستن لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێن، ھەروەھا باسی لە پڕۆژەیاسای ھەرێمی کوردستان کرد بۆ جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، کە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکراوە و بۆ دەرچوواندنی رەوانەی پارلەمانی کوردستان کراوە.
چۆ كیجۆنگ، كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، "خۆشحاڵم بە پێشوازیكردن لە كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران بەڕێز مەسروور بارزانی و جێگری سەرۆكوەزیران بەڕێز قوباد تاڵەبانی كە لە رێكەوتی 8ـی ئایاری 2023 ئەنجامدرا."
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ئەم کۆبوونەوەیە دەستپێکێكی باش دەبێت لە هێنانە ئارای چارەسەری بنیاتنەر بۆ زۆرێک لە پرسە هەڵپەسێردراوەکان.
كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریا راشیگەیاند، "لە دڵەوە ئاواتەخوازم کە ئەم گەرم و گوڕییە باشە بەردەوامبێت و ڕێوشوێنی بەرهەمدار لە ڕێگەی گفتوگۆوە دابنرێت."
د.بریار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ھەوڵەکانیان حکومەتی عێراق دەرمان و پێداویستی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشکی ھەوکردنی مێشکی بۆ سلێمانی دابین کردوە، لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وەریدەگرێت.
وتیشی، لە ڕابردوودا سەردانی نەخۆشخانەی شار و بەشێکی تری نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگایی سلێمانییان کردوە و داواکارییەکانیان لێوەرگرتوون، دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی عێراقی کردوە و توانیوانە رەزامەندی بۆ وەرگرتنی دەرمان و پێداویستی پزیشیکی بەدەست بھێنن.
د.بریار رەشید دەڵێت، بەشێکی زیادەشیان لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشە پێویستی چارەسەرەکـانی تایبەت بەنەخۆشی ھەوکردنی مێشکی منداڵان و لیستێکی تایبەت بە نەخۆشخانە راوێژکارییەکانیان مسۆگەر کردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی ٤٠٠ ملیار دینار لەڕێگای بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ھونەر جەمال بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ٤٠٠ ملیار دینار گەیشتووەتە ھەرێم و چاوەڕوانن ٤٠٠ ملیار دیناری دیکەش رەوانەی ھەرێم بکرێت.
وتیشی لە سبەینێوە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکەن.
ھاوکات فارس عیسا نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەبەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە رەوانەی ھەریمی کوردستان دەکات.
ھونەر جەمال بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ھەرێم لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ھەموو داواکارییە یاسایی و دەستوورییەکانی جێبەجێکردووە، ئێستا ئەرکی حکومەتی عێراقە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بکات و دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات.
وتیشی، تەنھا بەو ٤٠٠ ملیار دینارەی ھاتووە ناتوانن مووچە دابەش بکەن، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردراوە ھەفتەی داھاتوو ٤٠٠ ملیار دیناری تریش بۆ ھەرێم بنێردرێت و بەوەش دەتوانن دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچە بکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ھەرێم جەختیشیکردەوە، ئەگەر لەم مانگەدا پرۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەند بکرێت و ھیچ کێشە و گرفتێک بۆ رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد درووست نەبێت، لە مانگی داھاتووەوە کێشەی دابەشکردنی مووچە نامێنێت.
دەروازەکە لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا وەک دەروازەیەکی نێودەوڵەتی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە.
لە سەرەتا دا دەروازوەکە بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە و لە قۆناغی دووەمیشدا کار بۆ ئەوە دەکرێ ئاڵوگۆری بازرگانی تێدا ئەنجام بدرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەکەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا.