دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی.... 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
مامۆستایانی کوردستان لە ھەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورددا، پێشەنگبوون لە پێگەیاندنی نەوە جیاوازەکانی کوردستان و لە شۆڕش و خەباتی چەکداریشدا، قارەمان و تێکۆشەر بوون. لەم یادە مێژووییەدا سڵاو و پێزانینی زۆرمان بۆ ھەموو ئەو مامۆستا جوامێرانە دەنێرین کە سەرباری ھەموو قۆناغە سەختەکان، پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنیان پشتگوێ نەخست و لە خەمی نەوەی دواڕۆژی گەلەکەماندا بوون.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری مامۆستایان بووە و لەم ئەرکە نیشتمانییەشی بەردەوام دەبێت. بۆ ساڵی نوێی کارکردنتان ھاوکار و ھەماھەنگ دەبین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان. ئێوەن نموونەی کوردستان و ئێمەین بەرامبەر ھەوڵ و ماندووبوونتان وەفادار دەبین.

شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان