سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان: ھیچ ناڕوونی و شاراوەیییەک لە گرێبەستەکانی نەوتی ھەرێمدا نییە
کوردسات نیوز
١٥ی ئایاری ٢٠٢٣
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵی عێراقی و ھەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوەتەوە گوایە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوایەکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕەتکردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی گرێیەستەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرلەبەری ھەواڵەکە ھەڵبەستراو و دوورە لە ڕاستی، و نە ھیچ کۆبوونەوە و داوایەکی وا کراوە، نە ھیچ ناڕوونی و شاراوەیی لە گرێبەستەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.