کوردستانکوردستان

د. نەرمین مەعروف بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە لە لیژنەی دارایی دەنگدان لەسەر بڕگەو ماددەکانی پرۆژە یاسای بودجە دەستیپێکردووە، بەشێکی زۆری دەنگی لەسەردراوە بەڵام کۆتایی نەھاتووە و خشتەکان ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتا یاخود ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو پرۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە.

دوای خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای بودجە، لیژنەی دارایی میوانداریکردنی وەزارەت و دەستە و پارێزگارەکانی دەستپێکردووە، تاکو ئێستا ٤٦ کۆبوونەوەی بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی خەرجییەکان و کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنانی بودجە ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەكە لە گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی روویداوە، كە پیاوێك بەهۆی كێشەی خێزانییەوە تەقەی لە كچ و زاواكەی كردووە برینداری كردوون. 

تاوەكو ئێستا تەقەكەرەكە دەستگیرنەكراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاند، یەک وەبەرھێنەر ئامادەیی پیشاندوە پرۆژەکە جێبەجێبکات و  رێنماییەکانی دەستەی وەبەرھێنانیان ئاراستەکردووە تاکو بزانن ئامادەیە بە پێی ئەو رێنماییانە یەکەکەکان دروست بکات، ھاوکات داوایان لە شارەوانی کردووە شوێن و رووبەری ئەو زەوییەیان بۆ دیاری بکات تاکو وەبەرھێنەر پلان و نەخشە سازی خۆی لەسەر بکات.

لەکۆی٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت ٨ ھەزار٦٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دیاریکراوە کە ٥ ھەزارو٢٠٠ یەکەکەیان بۆ سلێمانییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گوندی جدیدە و رێگای نێودەوڵەتی ئێمفۆڕیان تۆپبارانکردووە.

بەپێی زانیارییەکان لەو بۆردوومانەدا سێ ھاوڵاتی بریندار بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەردەوامن لە گفتوگۆکردن بۆ دەنگدان لەسەر بڕگە و ماددەکانی پڕۆژەیاسایی بودجە، لەئێستادا تەنیا ئەو ماددانە ماونەتەوە کە دەنگیان لەسەر بدرێت کە پەیوەندییان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، چاوەڕوان دەکەن رۆژی پێنجشەممە ئەو ماددانەش دەنگیان لەسەر بدرێت.

وتیشی، ھەموو ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تەواوبکرێت، ئەگەری ئەوەش ھەیە رۆژی شەممەی داھاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بخرێتە دەنگدانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان خستەڕوو، دیدگای یەکێتیی بۆ پرسەکان و چارەسەری کێشەکان خستەڕوو.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول باسی لە رۆڵی پارێزەران و مافپەروەران کرد، کە ھەمیشە رۆڵیان ھەبووە لە پێشخستنی کارە یاساییەکان و پاڵپشت و پشتیوانێکی بەھێز بوونە بۆ یەکێتیی و داواشی کرد رۆڵی زیاتر بگێڕن لە سەروەربوونی یاساو کارکردنی دادگاکان بە سەربەخۆیی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) کە لەژێر ناوی ھاوپەیمانی رەنج  وئازادی بەشداری ھەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایاریان لە تورکیا کرد، ٩.٣٣%ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە و بوونەتە خاوەنی ٦٣ پەرلەمانتار، لەکاتێکدا پێشبینییان دەکرد سەروی ١٠٠ کورسی بەدەستبھێنن.

ھاوسەرۆکانی ھەدەپە و یەپەسە لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و چیگدەم کیلیچگون، ھاوسەرۆکی  پارتی چەپی سەوز وتی، ئەوان بەئاگان لە بەرامبەر بەرپرسیارێتیی خۆیان و وەرگرتنی ئەو پەیامەی دەنگدەران بەجدی، چونکە رونە کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بۆ ھەدەپە و یەپەسە سەرکەوتن نییە. 

ئەوەشی خستەڕو، لە ھەموو بوارێکدا بەخۆداچوونەوە دەکەن و ھەڵسەنگاندنی ورد لەبارەی کەموکورییەکان ئەنجامدەدەن. لەگەڵ خەڵک و دەنگدەرانیشیان گفتوگۆ دەکەن و ھەنگاوی پێویست دەگریەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی ١١ـی ئەم مانگە بەھۆی رێگری لە بەشداریکردنی شاندێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی، دەروازەی سێمالکا لە دیوی ھەرێمەوە داخرا، بەوھۆیەش نرخی خۆراک و سەرجەم پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان لە رۆژئاوا بەرزبووەتەوە، چونکە دەروازەی سنوریی سێمالکا تاکە دەروازەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ دەرەوە.

ئیدارەی دەروازەی سنوریی سێمالکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ھەوڵیانداوە لە کێشە سیاسییەکاندا گەلی کورد لە سوریا زیانی بەرنەکەوێت، بەڵام رەفتارەکانی پەیەدە وایکردووە چیتر نەتوانن رەفتارەکانیان قبوڵ بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێن دەدەن لە ماوەیەکی نزیکدا کار بۆ چارەسەری گرفتەکان بکەن.

لای خۆیەوە ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، بەبێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت و ھۆکارێکی باوەڕپێکراو و، بەبڕیارێکی کەسی دەروازەی سنووریی سێمالکا بەڕویاندا داخراوە، داواش دەکات چیتر بڕیاری حزب و کەسەکان زیان بە گەلی کورد لە سوریا نەگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەوی رابردوو لیژنەکەیان دەنگیدا لەسەر رەشنووسی کۆتایی ژمارەیەک ماددەی پڕۆژەیاسای بودجە، بەشێک لە ماددەکانی دیکەش ماون و لە دوو رۆژی داھاتوودا  پەسەنددەکرێن.

وتیشی، چاوەڕێدەکرێت رۆژی ھەینی یاخود شەممەی داھاتوو لیژنەکەیان راپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەبکات و پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکات.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پێویستە لەنێوان ١٧ تا ٢٠ـی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بودجە پەسەند بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەم بایەی کە ئێستا ڕووی لە سلێمانی کردووە، خێراییەکەی حەوت بۆ ھەشت مەتر لە چرکەیەکدا بووە ، کە دەکاتە ٣٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەڵات کاریگەری ھەبووە لەسەر ناوچەکە، لە کاتەکانی ئێوارەشدا خێراییەکەی کەمتردەبێتەوە و چالاکیەکەی کەمدەبێتەوە، بۆ سبەینێ چوارشەمەش ئەگەری ھەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆوە چالاک ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما نزمە بەراورد بە تێکڕاییەکانی کە نزمترین پلەی گەرمی  ئەمڕۆ ١٧ پلەیە و بەرزترین پلەش ٢٨پلەیە ، کە بۆ مانگی ئایار ئەم پلەیە نزمە بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی پار، ئەوەش بەھۆی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردەی کە ئێستا لەسەر ناوچەکە ھەیە.

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بۆ ڕۆژانی داھاتوو پلەکانی گەرما بە شێوەی پلە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، بەڵام ھەر نزیکە لە ئاستی تێکڕاییەکان، واتە بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما بەرز نابێتەوە کە ھەست بە گەرمییەکی زۆر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی.... 

ھەڤاڵی بەڕێز کاک بورھان سعید سۆفی*

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خانێ ئیبراھیم

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خانێ ئیبراھیم)ی دایکی هەردوو ھەڤاڵی بەڕێزمان کاک نەهرۆ سەعید سوفی و بورھان سەعید سۆفی، نیگەران و دڵگران بووم. کۆچکردوو خاتوو خانێ خانمێکی نیشتمانپەروەر و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و جوامێری کوردایەتی بوو، پشتگیر و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوو و لەو پێناوەشدا نەھامەتی و دەردەسەری زۆری بەسەر ھاتووە، کۆچکردنی جێگای ئەسفی ھەموومانە.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 
قوباد تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەبارەی ئازادی ئاینی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانێکی زۆرە ئازادیی پەیڕەوکردنی ھەموو جۆرە ئایینەکان لەلایەن ھەموو پێکھاتەکانەوە لە  ھەرێمی کوردستان رێگەپێدراوە، بەڵام لەدەرەوەی سنوری ئەو ھەرێمە لە عێراقدا بە تایبەتیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان لە پێکھاتەکانی تر سنوردارکردوە رێگایان پێنادەن.

ئاماژەشی بەوەشکردووە، شەری مەزھەبی گروپە چەکدارەکان لەسەرانسەری عێراق بەردەوامە بێجگە لە ھەرێمی کوردستان نەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم راپۆرتە پشتیبەستووە بە سەرکردە ئاینییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان، بە پێی وتەی ئەوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کەمیینەکانی ئەو وڵاتەیان ھەراسانکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ .....

کۆچی دوایی خاتوو (خانێ ئیبراھیم ئەحمەد) دایکی ھەڤاڵ نەهرۆ سەعید سۆفی تێکۆشەری دێرین و بورھان سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شەھید سەردار سەعید سۆفی لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی دەکەین کە نموونەی دڵسۆزی و تێکۆشانن لەپێناو گەلەکەمان.

خاتوو خانێ نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگری کورد بوو، بەھۆی دڵسۆزی و بەشدارییە کاریگەرەکەیان لە خەبات و شۆڕشی نوێدا ناڕەحەتی زۆریان چەشت. بەڵام ھەرگیز لەرێگە راستەکەی خەبات لاینەدا و تاوەکو ماڵئاواییکردنیشی سەربەرزانە و بۆ کوردستان ژیا.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت رەسول.... 

برایانی بەڕێزم کاک نەھرۆ سەعید سۆفی و مام زیاد حاجی ئیبراھیم قەراجی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی خانێ حاجی ئیبراھیم) دایکی بەڕێزتان و خێزانی مام سەعید سۆفی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم.

حاجی خانێ ژنێکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، منداڵەکانی بە ھەستی کوردانەو خەباتگێڕانە پەروەردە کرد، لەپێناو کوردایەتی زیندانەکانی بەعسی بینی و ئەشکەنجەو ئازار درا، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم ژنە تێکۆشەرە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای کۆبوونەوەکە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ھەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری مەسعود بارزانی کە لەکاتی پێویستدا ھات، ھەردوولا ھاوڕابوون پێکەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ھەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەو دەستپێشخەرییە و ناوماڵی کوردستانی پێڕێکبخرێتەوە و لاپەرەیەکی  نوێ لە کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھەردوولا دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکەن، بۆ پەسەندکردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەی تێکڕای لایەنەکانی پێکھێنەری کابینەی نۆیەمە و ھەردوو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیوانی لێدەکەن.

ھەروەھا ھەردوولا پەرۆش و ھاوڕابوون لەسەر بەھێزکردنی  قەوارەی دەستوریی ھەرێم و پەرەپێدانی پەلەکردن لە ھەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان بۆ فەراھەمەکردنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا، خوازیاری ئەوەشن ھەموو لایەک ھاوکاربن لەبەردەوامی کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەھێشتنی کەلێنەکانی رابردوو .

لە کۆتای راگەیەنراوەکەشدا یەکێتی و پارتی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بڕیاریانداوە وەک یەک تیم کاربکەن و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێت بۆ فەراھەمکردنی کەشوھەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لەناوچەکەدا ھەیە .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤیللی ڤارجیولا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ھەنگاوەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی ھەڵبژاردنەکان.

وتیشی، رێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تەواوکراون، چاوەڕوانن لە دەرفەتێکی نزیکدا لایەنەکان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانیش بگەنە ڕێککەوتن.

ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق جەختیانکردووەتەوە لەوەی کە پێویستە پەلەبکرێت لە ئامادەکارییەکان و گەیشتن بە داڕشتنی کۆتایی لەسەر کۆی ئەو پرسانەی تائێستا بوونەتە لەمپەر لەبەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...504505506507508...997